فڕۆکەکانی تورک لە سلێمانی مەدەنییەکانیان کردە ئامانج

فڕۆکەی شەڕی سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندێکی شارباژێری سەر بە سلێمانیدا. بە گوێرەی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی سی پی تی کەسێکی مەدەنی شەهید بووە و دوو کەسیش برینداربوون.

دەوڵەتی تورک لە گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارباژێڕیدا. تیمە ئاشتیخوازەکانی کریستیانی (سی پی تی) باسیان لەوەکرد کە لەو هێرشەدا کەسێک بە ناوی عەزیز مەحمود رەسوڵ ژیانی لەدەستداوە.

سی پی تی ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە هێرشەکەدا دوو کەسیش بە قورسی برینداربوون. ئەو کەسەی شەهید بووە و هەروەها بریندارەکان خەڵکی گوندی قامیشی شارباژێڕن".

کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت کە گەڵاڵە سەر بەو قەزایەیە بە رۆژنیوزی راگەیاندووە: "فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ لە گوندی گەڵاڵەی داوە. ئەو کەسە مەدەنیانەی کە کراونەتە ئامانجی هێرشەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژ و گیا چوونەتە شاخەکان"،

راگەیەندرا کە فڕۆکە شەڕکەرەکان ٣ جار هەمان ناوچەیان بۆردومان کردووە. تائێستا حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان و بەغدا راگەیەندراوی فەرمییان لەو بارەوە نەداوە.

هـ . ب