فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆردوومانی فڕۆکەخانەکە ڕەتدەکاتەوە

دانا محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ئاژانسی (ڕۆژ نیوز)ـی ڕاگەیاند: «هیچ بۆردوومان و تەقینەوەیەک لەناو سنووری فڕۆکەخانەکە ڕووی نەداوە».

لای خۆیەوە، بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: «ڕووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی سووتانی بڕێک پاشماوەی نزیک فڕۆکەخانەکەوە ڕوویداوە و هەر زوو کۆنتڕۆڵکراوە».

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە: «پاش ئاگادارکردنەوەمان لە بەرزبوونەوەی دوکەڵێک لەو دەوروبەرە، تیمەکانمان گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد».