فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندێکی قەزای ماوەتی بۆردومان کرد
قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرا کرد کە فرۆکەی بێفرۆکەوان گوندێکی قەزاکەیانی بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە ئاگر لەو سنوورەکەوتووەتەوە.
قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرا کرد کە فرۆکەی بێفرۆکەوان گوندێکی قەزاکەیانی بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە ئاگر لەو سنوورەکەوتووەتەوە.
کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە، کەمێک پێش ئێستا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە گوندی باساوێ لە سنووری قەزاکەمان بۆردوومان کرا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەھۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
هـ . ب