فڕۆکەی بێفرۆکەوان بەسەر ئاسمانی شەنگالدا دەسوڕێنەوە

راگەیەندرا کە دوای ئۆپراسیۆنەکان لە شەنگال لە دژی تۆڕە سیخوڕییەکانی میت و پەدەکە، بەسەر ئاسمانی ناوچەکەوە فڕۆکەی بێفرۆکەوان دەسوڕێنەوە.

لە ٢٤ی کانونی دووەمدا یەکینە تایبەتەکانی یەبەشە و هێزەکانی ئاسایسی شەنگال لە دژی سیخوڕەکانی میت و پەدەکە کە لە ناوچەکە دەجوڵێنەوە و بەرپسن لە تیرۆرکردنی شۆڕشگێڕان، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش ئەنجامدرا. لە ئۆپراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر سیخوڕ دەستگیرکران.

دوای ئەو پەرەسەندنە راگەیەندرا کە فرۆکەی بێفرۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەوە دەسوڕێنەوە.

هـ . ب