فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە هەرێمی برادۆست کەوتە خوارەوە
لە نێوان بەرمیزە و گوندی چنارۆک لە هەرێمی برادۆست فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی سیخوڕی کەوتە خوارەوە و پەدەکەش هەوڵی دۆزینەوەی دەدات.
لە نێوان بەرمیزە و گوندی چنارۆک لە هەرێمی برادۆست فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی سیخوڕی کەوتە خوارەوە و پەدەکەش هەوڵی دۆزینەوەی دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە وەرگیراوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان بەرمیزە و گوندی چنارۆکی سەر بە دەشتی حەیاتی برادۆست فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی سیخوڕی کەوتووەتە خوارەوە.
دوابەدوای کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە پێشمەرگەکانی پەدەکە لەو ناوچەیە دەستیان بە گەڕان کردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان پەدەکە هاتووچۆی هاووڵاتیانی لەو هەرێمە قەدەغەکردووە.
هـ . ب