فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک سەیرانگایەکی لە پێنجوێن بۆردومان کرد
ئەمڕۆ، پاش نیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەیرانگای گۆڵێی لە شارۆچکەی پێنجوێن بۆردومان کرد.
ئەمڕۆ، پاش نیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەیرانگای گۆڵێی لە شارۆچکەی پێنجوێن بۆردومان کرد.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٤:٣٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر سەیرانگای گۆڵێ لە ناوچەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان، بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتۆتەوە.
جێی ئاماژەپێکردنە، لەماوەی ٦ ڕۆژی ڕابردوو، ٥ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باشوری کوردستان هەبوون، بەهۆیەوە چەند کەسێکی سڤیل کوژراون و برینداربوون.