فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە قەندیل کەوتە خوارەوە، گەریلا دەستی بەسەردا گرت

فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی هێرشبەری جۆری بەیرەقدار تی بی ٢ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانەکانی گەریلا کەوتە خوارەوە.

فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی جۆری بەیرەقدار تی بی ٢ ئێوارەی ١٤ی حوزەیراندا لە گۆڕەپانی شاخی ساڤاشی قەندیل کەوتە خوارەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی گەریلا فرۆکەکەی دەوڵەتی تورک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و کەوتووەتە خوارەوە.

پارچەکانی فرۆکە تێکشاکاوەکە لەلایەن گەریلاوە دەستی بەسەردا گیرا. لەسەر فڕۆکە بێفرۆکەوانە تێکشکاوەکە ژمارەی تی ١٧٥ دەبیندرێت.

لەو دیمەنانەی کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتوون پارچەکانی فرۆکە تێکشکاوەکە دەبیندرێن.

گەریلایەک دەڵێت، "فڕۆکەی بێفرۆکەوان لێرە کەم نابنەوە و بەردەوامن لە سوڕانەوە، بەڵام هاتووینەتە سەر لاشەی یەکێکیان".

هـ . ب