فەرماندە ڕۆژهەڵات: دوژمن هەرگیز لە گۆشەگیری و پیلانگێڕی ئەنجام بەدەست ناهێنێت
یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بە ناوی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، پیلانگێڕانی نێونەتەوەیی کاتیان بۆ سڕینەوە و لەناوبردن داناوە، بەڵام حساباتەکانیان یەک ناگرێتەوە.
یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بە ناوی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، پیلانگێڕانی نێونەتەوەیی کاتیان بۆ سڕینەوە و لەناوبردن داناوە، بەڵام حساباتەکانیان یەک ناگرێتەوە.
یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بە ناوی بەرخۆدان ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، کاتێک هێزە نێونەتەوەیییەکان نەیانتوانی بە پیلانگێڕییەکەیان بە ئەنجامەکانیان بگەن، شێوازی گۆشەگیرییان گرتەبەر و وتی: "دوژمن لە گۆشەگیریش هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت".
یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بە ناوی بەرخۆدانی رۆژهەڵات بە بۆنەی ٢٤هەمین ساڵیادی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ڕادەستی تورکیا کرا، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و ڕایگەیاند، گەریلاکان و گەل لە قورسیی پیلانگێڕییەکە تێدەگەن و وتی: "بۆ یەکەم جار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێبەرێکی زانای وەک رێبەر ئاپۆ دەرکەوتووە. ئەمەش ترسێکی گەورەی خستە دڵی هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە، بۆیە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژ خرایە کار. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دەستیپێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی پێدرا.
ویستیان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا گەلی کورد لەناوبەرن. کاتیشیان دانا، بەڵام حسابەکانیان یەکی نەگرتەوە، چونکە پەکەکە بزووتنەوەیەکی ئایدیۆلۆژییە و ئایدۆلۆژیاکەی لەسەر بناغەیەکی ڕاست و تەندروست بونیاتنراوە. ڕێبەر ئاپۆ ئەو یاری و سیناریۆ نوسراوانەی پووچ کردەوە. پەکەکە لە هەموو کات زیاتر پەرەی سەند و پێشکەوت، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی مێژوویی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر کرد. ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی لە هەموو کاتێک زیندووتر و بەهێزترە و توڕەییەکەی گەورەترە.
بە دڵنیاییەوە ناتوانن بە گۆشەگیری ئەنجام بەدەستبهێنن
کاتێک هێزە نێونەتەوەیییەکان نەیانتوانی بە پیلانگێڕی ئەنجام بەدەست بهێنن، ئەمجارەیان پەنایان بۆ ڕێگاکانی دیکە برد، کە ئەویش گۆشەگیری بوو، گۆشەگیری یەکێکە لەو ڕێگایانە و گۆشەگیرییەکی زۆر قورس و جدی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. بە دڵنیاییەوە دوژمن هەرگیز لە گۆشەگیری و پیلانگێڕی ئەنجام بەدەست ناهێنێت. گرنگ نییە چەند هێرش بکەن، چونکا سەرکەوتن بۆ ئێمە. ئێمە باوەڕمان بە خۆمان هەیە، باوەڕمان بە گەلەکەمان هەیە، باوەڕمان بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ هەیە. ئێمە بەو باوەڕی و ئایدۆلۆژیایە سەرکەوتو و ڕاوەستاو دەبین".
ژ.ت