فەرماندەیی یەرەکە شەهید سمکۆ سەرهەڵدانی بیرهێنایەوە
فەرماندەیی یەرەکە، فەرماندەی مەزن سیمکۆ سەرهەڵدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "شەهید سمکۆ بە شەڕ و ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆی، هێڵی فەرماندەیی و ئاراستەی تێکۆشانی ئازادییە".
فەرماندەیی یەرەکە، فەرماندەی مەزن سیمکۆ سەرهەڵدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "شەهید سمکۆ بە شەڕ و ژیانی شۆڕشگێڕیی خۆی، هێڵی فەرماندەیی و ئاراستەی تێکۆشانی ئازادییە".
فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) سەبارەت بە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی مەزن سمکۆ سەرهەڵدان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە بەم جۆرەیە:
"سەرەتا لە کەسێتی شەهید سمکۆدا شەهیدانی شەڕی قەندیلی ساڵی ٢٠١١ و هەموو شەهیدانی شۆڕش بیردەهێنینەوە. بەڵێن دەدەین تێکۆشانیان مەزنتر بکەین. تێکۆشان بەو ڕێگایەی کە شەهید سمکۆ بە شۆڕشەکەی ڕۆشنی کردۆتەوە و بەرزکردنەوەی ڕۆشنایی تێکۆشانەکەی، شەرەف و بەرپرسیارێتییەکی مەزنە بۆ ئێمە. چونکە شەهید سمکۆ بە ژیان و شەڕی شۆڕشگێڕانەی خۆی هێڵی فەرماندەیی و ئاراستەی تێکۆشانی ئازادی دەستنیشان کرد. ئەمڕۆ هەموو شەڕڤان و فەرماندەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر ساتێک خۆی لە ڕاستی سمکۆکاندا نوێ دەکاتەوە، ڕێپێوانی خۆی لە گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا بەهێزتر دەکات. ئەو داینامیکییەی لە هەر ڕۆژێکی نوێدا گەشە دەکات، زیاتر لە جاران دەمانبەستێتەوە بە بەهاکانمانەوە، لە ئامانجەکانمان و سەرکەوتن نزیکمان دەکاتەوە.
لە هەنگاوی دەسپێکەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونی، هەردەم دەیویست بەپێی ڕاستی ئاپۆیی بژی، بە هەڵوێستێکیی شۆڕشگێڕی و مێژوویی بەرامبەر دوژمن بجەنگێت
شەهید سمکۆ تا هەنوکەش جیاوازی ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆی لە بەشداریکردنیدا پیشان دەدات. واتای هەڵوێستی جڤاکی ڕۆژهەڵاتی کورستانمان بەرامبەر پیلانگێڕی، بە بەشداربوونی خۆی تاجدار دەکات و بەم واتایە هەردەم ژیانی شۆڕشگێڕانەی زیندوو دەهێڵێتەوە. وەک چۆن هەڵوێستی هەرە ڕادیکاڵ بەرامبەر پیلانگێڕی نیشان دەدات، تاوەکو لەنێو فەلسەفە و بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆدا خۆی بنیات بنێت و بە ڕاستی شەهیدان بژی، هەڵوێست و خواستی بەهێز پیشان دەدات. ئاپۆیی لە یەکەم هەنگاوەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونی هەمیشە ویستی بە مانای حەقیقەت بژی و شۆڕشێک بکات و بە هەڵوێستێکی مێژووییەوە دژی دوژمن بجەنگێت. بەهۆی ئەوەوە بایەخێکی زۆر بە هەموو هەنگاوێکی خۆی دەدات و هەموو ساتێکی شۆڕشەکەی لە لوتکەدا دەژی. لە هەنگاوی دەسپێکەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونی، هەردەم دەیویست بەپێی ڕاستی ئاپۆیی بژی، بە هەڵوێستێکیی شۆڕشگێڕی و مێژوویی بەرامبەر دوژمن بجەنگێت. بەم واتایە، واتای پڕ مەزن لە هەر هەنگاوێکیدا بار دەکات و هەر ساتێکی شۆڕشگێڕانەی خۆی لە لوتکەدا دەژی.
شەهید سمکۆ تا بە ئەرک و بەرپرسیارێتی گەریلای ئازادیی کوردستان هەڵبسێت و ببێتە یەکێک لە پێشەنگانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، تێگەیشتنێکی قووڵ و تێکۆشانێکی دژواری پیشاندا
هەڤاڵ سمکۆ بە کەسایەتی فرەلایەنەی خۆی نوێنەرایەتی هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی ئاپۆیی دەکرد و هەموو بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆ دەگرت و بە شایستەی ئەنجامی دا. بەهۆی کەسایەتی هەمەلایەنەی خۆیەوە لە هەموو ناوەندێکدا کە کاری تێدا دەکرد بووە جێی سەرنجی هەڤاڵەکانی و هەموویانی لە دەوری خۆی کۆدەکردەوە. لە ڕووی ڕێکخستن و بیردۆزی ڕێبەر ئاپۆ و فەرماندەیی دۆزەکەیدا بووە نموونەیەکی بێهاوتا و پەیڕەوکاری عەگیدەکان. لە هەموو دەڤەرەکانی کوردستان تێکۆشانی کرد و بە کەسایەتی نەتەوەیی خۆیەوە، هەم لەگەڵ جڤاک و هەم لەگەڵ هەڤاڵەکانی بە خۆشەویستی و حەماسەتێکی زۆرەوە شۆڕشگێڕیی کرد. هەروەها لە پێناو بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتی گەریلای ئازادیی کوردستان، تا ببێتە یەکێک لە پێشەنگەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، تێگەیشتنێکی قووڵ و تێکۆشانێکی دژواری پیشاندا. لە کۆتاییدا زانینی زێڕینی خۆی لەگەڵ هەڤاڵەکانی تێکەڵ کرد و دەچێتە شەڕی قەندیل، بە شەڕی تیم و تونێلەکان، ئەم شەڕەی بەرامبەر داگیرکاری بە سەرکەوتن تاجدار کرد و چووە کاروانی شەهیدانەوە. ئەو خۆڕاگری و پێشەنگایەتی و فەرماندارییەی کە شەهید سمکۆ لەم شەڕەدا و بە درێژایی ژیانی پەرەی پێدا، بۆ ئێمە دەبێتە بناغەی تێکۆشان و ئاراستەی شۆڕشی ئازادی. لە کۆتاییدا وەک فەرمانداری یەرەکە ڕایدەگەیەنین، هەردەم لەسەر ڕێگەی سمکۆکان دەبین و چرای تێکۆشانی ئەو شەهیدە مەزنانە بەرزدەکەینەوە".