فەرمانداریی یەرەکە بانگەوازی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بومەلەرزە کرد
شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەرەکە داوای لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان بکەن.
شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەرەکە داوای لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، هاوکاری لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باکور و رۆژئاوای کوردستان بکەن.
شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری خانەوادەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.
پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
" ئەم رۆژانەی دوایی گەلی کورد و گەلانی عەرەب بەهۆی بومەلەرزەکە لەم وەرزەی زستاندا رووبەرووی دۆخێکی زۆر سەخت بوونەتەوە. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەین کە لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئێمە دەزانین کە گەلەکەمان لەم دۆخەدا رووبەرووی ئازار و سەختی زۆر بووەتەوە. بۆیەش بە باشی هەست بە ئازاری گەلەکەمان دەکەین و هاوخەمی خۆمان بۆ گەلەکەمان دەردەبڕین. لە هەمانکاتدا لەنێو ئەم جۆرە دۆخانەدا پێویستە گەلی کورد بە تایبەتی لە کوردستان خاوەنداری لە لێقەوامان بکەن و هەوڵی تێپەڕاندنی ئەم ئازارەیان بدەن.
لەم کاتەدا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکگرتنی گەلی کورد و خاوەندیکردن لە یەکدی هەیە. لەم بابەتەدا هەرچەند گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەنێو راپەریندایە و بێوەستان تیدەکۆشێت، هەروەها پێویستە کە ئەرکی نەتەوەیی خۆیان جێبەجێ بکەن. بۆ هاوکاری گەلی باکوری کوردستان پێویستە هەرچیەکیان لە دەست دێت بیکەن. لەم رووەوە ئێمە جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیان دەکەین."
ف.ق