لە پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئەم بابەتانە هاتوون:
"لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە رۆژئاوای زاپ لە دژی داگیرکەران لە ٧ لاوە و بە چەندین تاکتیکی گەریلا بە هەماهەنگی چالاکی سۆڕشگێڕیی سەرکەوتوو ئەنجامدرا. لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا کە بە قارەمانی شێوازی هێرش و گیانی فیدایی سازکرا ١٧ داگیرکەر سزادران و ١٠ سەنگەری دوژمن روخێنران.
لە ٢٦ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری لە مەتینا لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی شۆڕشگێڕی لە سێ لاوە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. بە ئازایەتیەکی گەورە و رۆحی فیدایی ٤٢ داگیرکەر سزادران. گەریلا چوونە سەر سەنگەرەکانی دوژمن و سەنگەرەکانیان لەناوبرد. لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرستەی سەربازی لەناوبران، بەشێکی زۆریشیان دەستیان بەسەردا گیران.
لەسەرەتادا ئێمە هەموو شەهیدانمان لە کەسایەتی هەڤاڵان ئادار، حەقی، مەدیا، ئامەد، بنەوش و باران کە پێشەنگایەتی ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیانەیان کرد، بە گیانبازی چوونە سەر دوژمن، بە بۆنەی بەدەستهێنانی ئەنجامی یەکلاکەرەوە، ئێمە هەموو شەهیدانی خۆمان بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە. بەهۆی سەرکەوتنەوە ئێمە هەموو فەرماندە و شەرڤانان کە بەشداریان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا کردووە پیرۆز دەکەین. هەروەها کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتیمان پەکەکەش سڵاوی لە هەموو تێکۆشەران کرد کە بە خۆشەویستیەوە بەشدارییان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا کردووە، پیرۆزبایی لەو پێرفۆرمانسە سەرکەوتووانە کرد و داوای سەرکەوتنی بۆ کردن.
هاوڕێیانی بەنرخ؛
ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیانە کە ئەنجامدران گورزێکی گەورەی لە پلانی داگیرکەری و لێکدانەوەکانی دەسەڵاتداری رژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە وەشاند. هەرچەندە لە رێگەی راگەیاندنی شەڕی تایبەتەوە هەوڵیاندا ئەو گورزەی بەریان کەوتووە بشارنەوە و ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیانە وەک کردەوەی ئاسایی نیشان بدەن، شێفی شەڕی تایبەت خۆیان گەیاندە سنوور و تەیب ئەردۆغان و خلوسی ئاکار خۆیشیان هەوڵیاندا هێزە داگیرکەرەکان کە ورە و هاندەری ئەوانبوو، کۆببنەوە و ویستیان بە دیمەنی سوک و هەواڵی ساختەی سەرکەوتن رای گشتی بخەڵەتێنن. ئەوە لەخۆیدا بەشی ئەوە دەکات کە مرۆڤ تێبگات کە ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیانە کە ٥٩ داگیرکەر تیایاندا سزادراون، چ گورزێکی لە رژێمی فاشیست وەشاندووە. هەروەها دیمەنی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتی بڵاوکرایەوە و لە پاڵ ئەو شەڕەی کە گەریلای ئازادی کوردستان بە پێداگریی، گیانبازی ولەخۆبوردوویی گەورە بەڕێوەی بردووە، دۆخی دوژمنیش بە روونی ئاشکرابووە.
ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە قۆناغێکی گرنگ و بەردەوامی هەڵمەتی بەرخودانی مێژووییە کە نزیکەی ٨ مانگە بەڕێوەدەچێت. گەریلا بە گیانی بزوتنەوەی گۆڕینی بەرخودانی چەندین مانگە بۆ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئاستێکی نوێی پێشکەش کرد. ئەو ئاستەی لەو ئۆپراسیۆنانەدا خرایەڕوو؛ ستراتیژی ئێمە بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، تێزی شەڕی شۆڕشگێڕی، هێڵی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و تیمە پرۆفیشناڵەکان لەسەر ئەو بنەمایە پێشخران، راستی و ئەنجامگرتنی ئێمەی دیاریکرد.
ئەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە لە هەلومەرجی دژواری زستانی جوگرافیای کوردستان ئەنجامدرا، دەریخست کە ئیتر هەلومەرجی وەرز لە بەردەم گەریلادا ئاستەنگ و رێگر نییە و گەریلا هاوین بێت یاخود زستان دەتوانێت هەموو کات چالاک بێت. ئەو ئاستەی چالاکی و پێرفۆرمانس کە پێدەنێنە زستانەوە، ورە، خۆکۆکردنەوە و پاڵنەری گرنگ لە هەموو هێزەکانماندا دەخوڵقێنێت و دەبێتە هۆی ئامادەباشییان بۆ ئەرکەکانی ساڵی داهاتوو.
لە کەسایەتی هەموو فەرماندە و هاوڕێیانی شەڕڤاندا کە بەشدارییان لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا کردووە و ئەنجامی واتادار و گرنگی بەم جۆرەیان بەدەستهێناوە، ئێمە جارێکیتر هەموو فەرماندە و شەڕڤانانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەش پیرۆز دەکەین و بڕوای خۆمان بەوەی کە سەرکەوتنی گەورەتری بەدواوە دەبێت دەخەینەڕوو".
هـ . ب