راگەیەنراوەی فەرماندەیی گۆڕەپانی مەتینای هەپەگە بەم شیوەیەیە:
"ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٤:٠٠ هێزەکانی سەربە پەدەکە لەنێوان گردی چارچەل و گردی جۆلەمێرگ کە خاڵێکی ستراتیژیکی مەتینایە، لە دوولاوە هێرشی کرد. بۆ ئەوەی ئەو هێزە کە لە هەرلایەکەوە ٥٠ ئۆتۆمبێڵ بوون، نەکەونە نێو ناوچەکە، هێزەکانمان بە چەکی سووک هوشداری بە ئەو هێزانەدا. بەڵام هێزەکە بێ ئەوەی گوێ لە هوشداریەکە بگرێت، بە ئامانجی هێرش کردن پێشڕەویان کرد. هیچ گوند و شوێنێکی نیشتەجێبوون لەو ناوچەیە نییە. ٢٥ ساڵە هیچ پێشمەرگەیەک نەهاتووە بۆ ناوچەکە و گەریلا لەوێ جێگیر بووە و لەدژی تورکی داگیرکەر لەوێ ماوەتەوە. لەگەڵ ئەوەی ئەم شتانە روون و ئاشکران و لەگەڵ هوشداریەکان، یەک ئۆتۆمبێڵ یان دووان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک کە نازانرێت چۆن روویداوە، ژمارەیەک کوژراو هەیە. ئەم ئەنجامە بە دڵی ئێمە نییە و دڵێ مرۆڤ ئازار دەدات. بەڵام بەرپرسیاری رووداوەکە لەسەر ئەستوی ئێمە نییە و بەرپرسیاری ئەو کەسانەیە کە هێزەکانیان ناردووە.
ئەم جموجووڵەی دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەدژی ئۆپەراسیۆنەکانی دوژمن لەسەر هێڵی کێستێ و زەندوورا ٤٣ رۆژە بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکات، جگە لە هاوکاری دەوڵەتی تورک، هیچ مانایەکی دیکەی نییە. ئامانجیشی ئەوەی کە هەرێمەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، خزمەتی ئەوە دەکات کە ئەم گۆڕەپانە تەسکبکرێتەوە، بەرخۆدان لاواز بکرێت و رێگە بۆ دەوڵەتی تورک بکرێتەوە. هەروەها ئەم جموجووڵە لێدانی خەنجەرێکە لە پشتی هێزەکانی گەریلا . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکانی گەریلامان ئەو هێزەیان نەکردووەتە ئامانج. ئەو هێزە بە هەڵەی خۆی یان هۆکارێکی دیکە رووبەرووی ئەم ئەنجامە بووەتەوە. دواتر بە هێرشی سەر هێزەکانمان هەڵوێستی شەڕی وەرگرتووە و ئەم دۆخە تا ئێستاش بەردەوامە.
لەم سەردەمە مێژووییە گرنگەدا ئەم کردەوەیەی کە لەلایەن پەدەکەوە ئەنجام دەدرێت، کردەوەیەکی بەم شێوەیەیە کە لەنێوان هێزە کوردیەکان رێگە بۆ شەڕێکی قۆڕس دەکاتەوە. بۆ کورد و دۆزی نەتەوەیی کوردستان بە واتای زیانێکی گەورە دێت. ئێمە نامانەوێت شەرێکی بەم شێوەیە لەنێوان هێزە کوردیەکاندا رووبدات. ئێمە بە تەنها دەمانەوێت لەدژی دەوڵەتی تورک لە دوژمنی سوێندخواردووی گەلەکەمانە بەرخۆدان بکەین و شەڕ بکەین. گەریلاکانی کوردستان بە بەرخۆدانی مێژوویی ٤٣ رۆژی رابردوو پیشانیاندا کە ئەوان دەتوانن هێرشی داگیرکەری سەر باشوری کوردستان بشکێنن. هەوڵدان بۆ گەمارۆدان لە پشتەوە لە رێباز و رێچکەی کورددا نییە، هەروەها رووداوێکی وایە کە داهاتووی گەلەکەمان دەخاتە ژێر مەترسیەکی گەورەوە.
ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بۆ ئەوەی پەدەکە دەست لەم هەڵوێستەی هەڵبگرێت، بانگەوازی لە گەلی وڵاتپارێزی بادینان، لە هەموو گەلی کوردستان، هێزە سیاسیەکان، رۆشنبیر و هونەرمەندان دەکەین کە ئەرکی خۆیان بەجێ بهێنن."
ف.ق