فەرماندەیی ئەیالەتی گارە لە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەى شەڕی گارە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گارە لە شەوی ١٠ی شوبات لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ دا بە هێرشی بەرفراوانی کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی دەستیپێکرد. ١٠ی شوبات و شەوی ١٠-١١ شوبات هێرشی ئاسمانی و جموجوڵی کۆپتەرەکان بەردەوام بوو.
کامپی دیلەکانی جەنگ بۆردومان کرا
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر زۆر شوێنی بە چڕی بۆردومانکرد. یەکێک لەو شوێنانە، کە بۆردومانکراوە، کامپێکە، کە دیلەکانی شەڕی تیادا راگیراوە. زانیاری لەبارەی ئەنجامی ئەو بۆردومانەوە دواتر بڵاودەکەینەوە.
شەڕێکی قورس لە ناوچەى سیانێ بەردەوامە. لەو شەڕەدا، کە لە ژێر باڵادەستی و دەستپێشخەریی هێزەکانماندایە، ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادراون. هێزە داگیرکەرەکان رایانگەیاندووە، ئەفسەرێکی باڵای هێزی کۆماندۆ و ئەفسەرێکی پێشکەوتو کوژراون و ٤ سەربازیش بریندار بوون، بەڵام ژمارەی داگیرکەرە سزادراوەکان زۆر زیاترە.
زانیاری بەرفراوانتر دواتر بڵاودەکرێتەوە".
ژ.ت