فەرید شەنیاشار وەک کاندیدی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان خۆی کاندید دەکات

فەرید شەنیاشار کە بنەماڵەکەی لەدەستداوە و لە ئێشکگریی دادپەروەریدایە، پێشنیازی هەدەپەی لەبارەی خۆکاندیدکردن بۆ پەرلەمان قەبوڵ کرد.

خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپەی رحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردەسەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوسەر و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار کوژرابوون. بەوهۆیەوە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لەبەردەم دادگای رحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کرد. چالاکی بنەماڵەی شەنیاشار لە رۆژی ٧٣٠یەمینەوە بەردەوامە.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ ئەوەی بنەماڵەی شەنیەشار تێکۆشانی دادپەروەری خۆیان لە پەرلەمان درێژە پێبدەن داوایان کردبوو فەرید شەنیاشار ببێتە کاندیدی هەڵبژاردن. زانرا فەرید شەنیاشار پێشوازی لە پێشنیازەکەی هەدەپە کردووە. لەوچوارچێوەدا شەنیاشار سەردانی رێکخستنی هەدەپەی رحای کرد و پەڕاو و بەڵگەنامەکانی داواکاریی بۆ کاندیدبوونی پڕکردەوە.

هـ . ب