شاهۆ فەرزاد ئارێز ئەندامی کۆمەڵەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ ی پیرۆزکرد و وتی: "لە ئێستاوە نەورۆز و ڕۆژی نوێی ژیان لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو شەڕڤانانی ڕێگای ئازادی و گەلی کورد و هەموو گەلانی جیهان پیرۆز دەکەم. نەورۆز مانای تایبەتی خۆی هەیە. وەک هەموو کەس دەزانێت ڕۆژی نوێبوونەوەی ژیانە و نوێبوونەوە و یەکەم ڕۆژی ساڵ. بە پێی ئەفسانە و میتۆلۆژییەکان، جیهان بە گشتی لەم ڕۆژەدا دروست بووە. نەورۆز واتایەکی مێژوویی هەیە و لە ڕاستیدا ئەگەر مرۆڤ نەورۆز وەک نەتەوەیەکی چەوساوە و بندەست پێناسە بکات، وەک نەتەوەیەک لە ژێر گوشاری داگیرکاری و سڕینەوە و لەناوبردندا پێناسە بکات، نەورۆز ڕۆژی ڕزگارییە لە داگیرکاری و دڵڕەقی و زۆرداری. بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ساڵە لە نێو گەلانی ئازاددا نەورۆز پیرۆز دەکرێت و لە هەموو وڵاتانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی نەورۆز پیرۆز دەکرێت.
لە نێو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەموو ساڵێک گەلی کورد قورانییەکی قورسیان داوە بۆ ئەوەی بتوانن جەژنی نەورۆز پیرۆز بکەن. گەنجان و ژنانی کورد و ئازادیخوازانی ئەم گەلە بەژیانی خۆیان ئەم ڕۆژە پیرۆزەیان گێڕاوە. بۆ ئەوەی لەم ڕۆژەدا دەنگی ئازادی بە جیهاندا بگەیەنن و بۆ بەدیهێنانی ئازادیی مرۆڤایەتی بە بڕیار و پێداگرن و بە گیانی خۆیان ئەو رۆژە پیرۆزەیان راگرتوە''.
ئارێز سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان لە زیندانەکانی داگیرکاریی تورک دا و وتی، "وەک پێشەنگمان، هەڤاڵمان مەزڵوم دۆغان، کە ئەم ڕۆژە لە زیندانی داگیرکەران پیرۆز دەکات، لەبەر ئەوەش ئێمەی گەلی کورد و گەنجانی کورد و وەک گەلانی ئازادیخواز لە مانای ڕاستەقینەی ئەم ڕۆژەمان تێگەیشتوون و بەم مانایەوە ئەمساڵیش بێگومان گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان وەک ساڵانی پێشوو بە جۆش و خرۆش و ورەی زۆرەوە بەشداریی لە نەورۆزدا دەکەن، ئەمساڵیش بەهەمان شێوە و تەنانەت بە پەرۆشیی زیاترەوە بەشداری لە نەورۆز دا دەکەن".
شاهۆ فەرزاد ئارێز ئەندامی کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) لە بەردەوامیدا وتی: "لە هەر شوێنکدا بن، چ گەریلا لەسەر چیاکان، لە گوندەکان، لە شار و لە هەر شوێنێک دا بن دەتوانین نەورۆز لەگەڵ گەلەکەمان دا بە شکۆوە پیرۆز بکەین و ئێمە ئەم نەورۆزە بکەین بە نەورۆزی یەکێتی و پێکەوە ژیانی گەلان. بۆ ئەو گەلە، کە ساڵانێکە وەک ئامڕازێک بەکاریان دەهێنن بۆ لەناوبردنی یەکتر و چەوساندنەوە و سەرکوتکردنی یەکتر، بانگەوازمان لەم نەورۆزەدا ئەوەیە، کە ئەم نەورۆزە بکەنە نەورزۆی پێکەوە ژیان و یەکڕیزی و یەکێتیی گەلان. بەتایبەتی بۆ ئێمەی گەلی کورد، تاوەکو یەکڕیزی و یەکگرتوویمان نەبێت ناگەینە ئازادی. ئەم نەورۆزە هەنگاوێکی تر دەبێت بۆ ئەوەی لە ئازادی نزیک بینەوە و بەم دروشمەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەین.
بێگومان هەموو گەنجان و ژنانی ئازاد و گەلی ئازادیخوازمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک چەند ساڵێک پێش ئێستا پێشوازی لە مەراسیمی نەورۆز بکەن. بە جلی نەتەوەیی و بە خاوەنداریکردن لە زمانی کوردی پێشوازی لە مەراسیمی نەورۆز بکەن و خاوەنداریی لێدەکەن. داوا دەکەین زمانەکەمان بپارێزن، کە تاکە فاکتەری ئێمەیە، کە وەک مرۆڤ و گەل و نەتەوەیەک پێی بژین، بەڵام دوژمن ئەوەی لە گەل زەوتکردووە و دەیهەوێت لە ئێمە وەربگرێتەوە، بۆ وەستانەوە لە دژی ئەوە لەم نەورۆزەدا، کە زمان و کولتووری خۆمان هەیە و بەجل و بەرگی خۆمان هەیە، بەوانەوە بەشداری لەڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا دەکەین و دەیانپارێزین. دایکانی شەهیدانمان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان ئاگری نەورۆزیان هەڵبکەن.
گەلی ئێمە لەهەرکوێیەک بێت دەبێت بەگەورەیی ئەم مەراسیمە بەڕێوەببەن و وەک هەموو ساڵەکان چۆن بە گەورەی پیرۆزیان کردووە ئەمساڵیش بە گەورەی پیرۆزی بکەن. لێرەوە نەورۆز لە هەموو گەلی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی دەکەین و هیوادارین لەم نەورۆزەدا تێکۆشانمان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بکەین و هەموو گەلەکەمان بە بەشداری لە کەمپەینی ئازادی بۆ سەرۆکایەتی نەورۆز بە شێوەیەکی جیاواز و شکۆمەندانەتر پیرۆزبکەن".
ژ.ت