گۆڕان: ڕێگەخۆشکردن بۆ لەشکرکێشی تورکیا، خیانەتی نیشتیمانییە

ئەنجوومەنی مەکۆیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە سۆران و چۆمان و ڕەواندز ڕاگەیاندراوێکیان دژی داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە و دەڵێن: "هەر لایەنێک هاوسۆزبێت یان ڕێگا خۆشکەربێت لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیا بەخیانەتی نیشتیمانی دەزانین".

ئەنجوومەنی مەکۆیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە سۆران و چۆمان و ڕەواندز ڕاگەیاندراوێکیان دژی داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری  تورک بڵاوکردەوە و دەڵێن: "ئیدانە و سەرکۆنەی هێرش و پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکاری تورکیا دەکەین بۆ سەرخاکی کوردستان بەگشتی، بەتایبەت لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران لەناوچەکانی برادۆست و چۆمان و ڕەواندز".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پاراستنی سنور و خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانە پێویست دەکات بەئەرکی خۆیان هەستن و بەر بە لەشکرکێشی داگیرکاری تورکیا بگرن".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و ڕێکخراوەکان و لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمان کراوە، هەڵوێست وەربگرن بۆ ڕێگری لە داگیرکاری دەوڵەتی تورک، دەڵێت: "لەوە زیاتر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان نەبەزێندرێت و یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل نەکرێت هاونیشتیمانی و هاوزمانیەکانمان شەهید و بریندار نەکرێن و گوندو دێهاتەکان چۆڵ و وێران نەکرێن و ڕەزو پاوانی خەڵک نەسوتێندرێت.

هەرلایەنێک لەعێراق و کوردستان هاوسۆزبێت یان ڕێگا خۆشکەر بێت لەگەڵ لەشکرکێشی تورکیا بە خیانەتی نیشتیمانی دەزانین".