گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بەردەوامە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ١٠٨ ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ١٠٨ ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال لە پارێزگای نەینەوا.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە ڕاگەیاندراوێک بڵاویکردەوە: "١٠٨ ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆکەوە گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال".
هەروەها وەزارەتەکە ڕایگەیاند: "گەڕانەوەی ئاوارەکان بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت بووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حکومەتی خۆجێی هەردوو پارێزگاکە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەیان".