گه‌ل به‌شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری روو له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆزی قه‌ندیل ده‌كات
له چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه جه‌ماوه‌ری گه‌ل روویان له بناری قه‌ندیل كردووه و به‌ره‌و گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز ده‌چن.
له چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه جه‌ماوه‌ری گه‌ل روویان له بناری قه‌ندیل كردووه و به‌ره‌و گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز ده‌چن.
هاووڵاتیانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستانبه‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی نه‌ورۆز روویان له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز كردووه له بناری قه‌ندیل.
به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س، به‌تایبه‌تی له هه‌رێمه‌كانی سلێمانی، رانیه، هه‌ڵه‌بجه، شه‌نگال، گه‌رمیان، كه‌لار و هتدی باشوری كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له مه‌راسیمی نه‌ورۆز كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی بناری قه‌ندیله‌وه رێكخراوه روویان كرده گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز.
له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆز گۆرانی و هه‌ڵبه‌ستی شۆڕشگێڕی ده‌وترێن.
هه‌روه‌ها وێنه‌كانی شه‌هیدان و ئاڵاكانی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه و كه‌ژه‌كه و پۆسته‌ره‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵواسراون.
له گۆڕه‌پانی نه‌ورۆزدا په‌یامه‌كانی كه‌جه‌كه و كه‌ژه‌كه و ته‌ڤگه‌ری ئازادی ده‌خوێنرێنه‌وه، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی ناسراو و نوێنه‌رانی رێكخراو و حزبه جیاجیاكانیش به‌شداری له مه‌راسیمی پیرۆزباییه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌رنامه‌كه به فه‌رمی ده‌ستپێبكات و ئاگری نه‌ورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ له قه‌ندیل دابگیرسێت.
هـ . ب