گه‌نجانی عه‌ره‌ب كه به‌شداری ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) بوون، باسیان له‌وه‌كرد، تۆڵه له ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كه‌نه‌وه، كه به هه‌موو جۆرێك سیاسه‌تی چه‌په‌ڵ له‌سه‌ر گه‌ل و گه‌نجانی عه‌ره‌ب په‌یڕه‌و ده‌كات.
گه‌نجانی عه‌ره‌ب كه به‌شداری ریزه‌كانی هه‌په‌گه بوون له راگه‌یه‌نراوێكدا بانگه‌وازیان له گه‌نجانی عه‌ره‌ب كرد، به‌شداری له هه‌نگاوی "وه‌رنه ناو جه‌نگی ئازادی"دا بکەن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی گه‌نجانی عه‌ره‌ب به‌م جۆره‌یه:
"ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و ئه‌و هاوكارانه‌ی له‌سه‌ر هێڵی ناپاكی و به‌كرێگیراویدان، له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ریكی هێرشی قڕككردن و له ناوبردنی گه‌لی كورد و تاڵانكردنی كوردستان بوون. ئه‌مڕۆش له هه‌موو لایه‌كه‌وه له پێناو له ناوبردنی گه‌ل و په‌كه‌كه، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و بێ ره‌وشتانه هێرشه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا چه‌كی هه‌ره پێشكه‌وتوو و كاریگه‌ر چه‌كی كیمیاییه. فاشیزمی تورك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێت و هار بووه تا له‌توانایدا بێت چه‌كی هه‌ره پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م به‌كارده‌هێنێت. سه‌رباری ئه‌و هه‌موو به‌كارهێنانه‌ی چه‌كی كیمیاییه‌ش له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان ئه‌نجامی به‌ده‌ستنه‌هێناوه. گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به رۆح و ئیراده‌یه‌كی ئاپۆیی و داهێنه‌ری خۆیان ریشه‌ی هێرشه داگیركارییه‌كانیان ده‌ركێشاوه و دووه‌م سوپای گه‌وره‌ی ناتۆ له زاپ، ئاڤاشین، مه‌تینا، گارێ و هه‌فتانین به هۆی ئه‌و تێكۆشانه‌ی گه‌ریلاوه ئه‌مڕۆ یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌ڵدێت.
ئێمه وه‌ك گه‌نجانی عه‌ره‌ب رایده‌گه‌یه‌نین، كه هه‌ر جۆره هێرشێكی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك كه له رێگه‌ی سوتاندن، قڕكردن، كاولكاری، ده‌ستبه‌سه‌رداگرن و ده‌ستدرێژییه‌وه‌یه بێ وه‌ڵام نابێت، هه‌ر ماڵێك كه روخاوه و هه‌ر وڵاتپارێزێكی ئێمه كه شەهید بووە، هه‌موو جۆره ده‌ستدرێژیه‌كی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ ئێمه هۆكارێكی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه.
ئێمه ده‌زانین كه به‌ره‌و سه‌نگه‌ری سه‌ره‌كی تێكۆشان دژی رژێمی قڕكه‌ر و فاشیست گۆڕه‌پانی گه‌ریلایه. گۆڕه‌پانێك كه تیایدا تێكۆشانی ئازادی به شێوه‌یه‌كی چالاكانه تیایدا ئه‌نجام بدرێت، گۆڕه‌پانی گه‌ریلایه. گۆڕه‌پانێك كه تیایدا تۆڵه‌ی گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب بكرێته‌وه گۆڕه‌پانی گه‌ریلایه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی گه‌ریلا گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌زی، شكۆ و سه‌ركه‌وتنه.
له‌سه‌ر بنه‌مای مسۆگه‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین، كه ئێمه له ٤٤هه‌مین ساڵیادی په‌كه‌كه و به رۆحی سه‌ركه‌وتنی گه‌نجانه‌وه، ببینه په‌كه‌كه‌یی و به دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له پێناو له‌ناوبردنی رژێمی فاشیست و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتندا، ئێمه به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا ده‌بین.
له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوی "كات كاتی ئازادییه"، كه هه‌نگاوی پاراستنی هه‌بوون و به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه، ئێمه بانگه‌واز ئاراسته‌ی هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین و ئێمه ده‌ڵێین ئێوه‌ش وه‌رنه ناو شه‌ڕی ئازادی و وه‌رنه ناو شه‌ڕی سه‌ركه‌وتن".
ف.ق