'گه‌ریلا هه‌موو رۆژێك گورز له سوپای تورك ده‌دات'
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ده‌لیل ئامه‌د و شاهۆ قه‌ندیل، به‌شداربوون له ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی زاپ دا و رایانگەیاند، سوپای تورك هه‌موو رۆژێك گورزی گه‌ریلای به‌رده‌كه‌وێت...
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ده‌لیل ئامه‌د و شاهۆ قه‌ندیل، به‌شداربوون له ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی زاپ دا و رایانگەیاند، سوپای تورك هه‌موو رۆژێك گورزی گه‌ریلای به‌رده‌كه‌وێت...
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه ده‌لیل ئامه‌د و شاهۆ قه‌ندیل، كه به‌شداربوون له ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی زاپ دا رایانگەیاند، سوپای تورك هه‌موو رۆژێك گورزی گه‌ریلای به‌رده‌كه‌وێت و راشیانگه‌یاند، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ربازانی دوژمن له كوردستان ده‌رده‌كرێن، ئه‌وان خۆڕاگری ده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له گۆڕه‌پانی ئه‌رتوشی هه‌رێمی زاپ له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا له دژی سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر ئۆپراسیۆنێكی شۆڕشگێڕی ئه‌نجامدرا.
له دژی هێرشه‌كانی ٢٣ی نیسانی سوپای تورك، به تایبه‌تی له گۆڕه‌پانه‌كانی جیلۆی بچوك به پێشه‌نگایه‌تیی شه‌هید باوه‌ڕ ده‌یندار و شه‌هید رۆناهی خه‌لیل، به‌رخۆدانێكی ئه‌فسانه‌یی تۆماركرابوو، كه چه‌ندین رۆژی خایاندبوو.
گه‌ریلاكان بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه، كه‌وتنه جموجۆڵ و له رۆژانی جیاجیای مانگی كانونی یه‌كه‌م له گۆڕه‌پانی جیلۆی بچوك چه‌ندین چالاكیان ئه‌نجامدا.
ده‌لیل ئامه‌د و شاهۆ قه‌ندیل له‌و گه‌ریلایانه‌ن، کە به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كردبوو و سه‌رباره‌ت به‌و به‌رخۆدانه زانیاری‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) خسته‌ڕوو.
شاهۆ قه‌ندیل گه‌ریلای هه‌په‌گه باسی له‌وه‌كرد، له‌و قۆناغه‌دا ئه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو بڕوای گه‌ریلابوو، وتیشی، "له گۆڕه‌پانی جیلۆی بچوك چالاكی ئه‌نجامدران. منیش به‌شداری ئه‌و چالاكییانه‌م كرد. سه‌ره‌ڕای ته‌كنیكی دوژمن، گه‌ریلا به تاكتیك و شێوازی نوێ گورزیان له سه‌ربازان وه‌شاند و هه‌ڤاڵان هه‌موویان به سه‌ركه‌وتوویی گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان. ره‌نگه سوپای تورك ته‌كنیكی به‌هێزی به ده‌سته‌وه بێت، به‌ڵام بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه. ره‌نگه توانیبێتی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش له رێگه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌وه بترسێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك گه‌ریلاش بمێنێته‌وه ئه‌وه دژی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی ئه‌وان ده‌جه‌نگێت. ئه‌وانیش ئه‌و راستیه ده‌زانن.
ئه‌وان ده‌ڵێن، 'کۆتایمان بە گەریلا هێناوە'، ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه ئه‌وانه‌ی له سێ ئه‌یاله‌ت بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه له دژی دوژمن ده‌جه‌نگن كێ بوون؟ ئێمه تا دوا دڵۆپی خوێنمان خۆڕاگری ده‌كه‌ین و سوپای تورك له‌م خاكه ده‌رده‌كه‌ین. بابه‌ته‌كه كوشتنی سه‌ربازان نییه، لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه بڕوا و ئیراده‌ی گه‌ریلایه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و هه‌ڤاڵانه ده‌خوازم كه به بڕواوه خۆڕاگری ده‌كه‌ن".
'ئێمه ناهێڵین به ئاسوده‌ییش بكشێنه‌وه'
ده‌لیل ئامه‌د یه‌ك له گه‌ریلاكانی هه‌په‌كه به به‌رفراوانی باسی له چالاكی ٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ لە جیلۆی بچوك كرد: "له دژی سه‌ربازه‌كانی جیلۆی بچوك له دوو قۆڵه‌وه چالاكیه‌مان ئه‌نجامدا. له كاتی چاودێریدا ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشاین ئه‌وه بوو، كه سه‌ربازه‌كان پشتیان به ته‌كنه‌لۆژیای ناتۆ و سیستمی كامێرای حه‌راری به‌ستبوو. هه‌موو رۆژێك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی چاودێری بۆ به‌دواداچوون به‌سه‌ر شاخێكه‌وه ده‌سوڕانه‌وه. تا سه‌ربازانی تورك لێره بن ئێمه‌ش چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
ئێمه چالاكیه‌كه‌مان له دژی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌نجامدا. له‌وێ ئێمه له دوو سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی توركماندا و دواتر به شێوازێكی سه‌ركه‌وتوانه گه‌ڕاینه‌وه بۆ بنكه و شوێنه‌كانی خۆمان.
سوپای تورك هه‌موو رۆژێك له‌و گۆڕه‌پانانه‌دا گورزی لێده‌درێت و زیانی گیانی به‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هه‌رگیز له باره‌ی زیانه گیانییه‌كانیانەوە زانیاری بۆ رای گشتی بڵاوناكاته‌وه.
دوای چالاكییه‌كان به جۆرێك بۆردومان ده‌كه‌ن، كه تۆ ده‌ڵێیت، ره‌نگه سوپایه‌كی گه‌وره‌ی گه‌ریلا رووبه‌ڕوویان وه‌ستابێته‌وه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌وانه‌ی ئه‌و چالاكییه ده‌كه‌ن سێ بۆ چوار گه‌ریلان.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا به ئاشكرا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه سه‌ربازه‌كان له ترس و دڵه‌ڕاوكێدان. ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه كه له ئێستا به‌دواوه نه‌هێڵین، سه‌ربازانی تورك به ئاسانی بكشێنه‌وه. ئێمه ئه‌مساڵ ده‌كه‌ینه ساڵی سه‌ركه‌وتن".
ژ.ت