گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

گه‌ریلا تی ڤی، دیمه‌نی چالاكییه‌كی له‌ شاخی كۆردینه‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ڕۆژی ١٠ ته‌مووز ئه‌نجامدرا و له‌ ئاكامیدا ٣ داگیركه‌ر سزادران.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌باره‌ی چالاكییه‌كه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكردبووه‌وه‌:

"ڕۆژی ١٠ی ته‌مووز، كاتژمێر ١٣:١٣ له‌ گۆڕه‌پانی شاخی كۆردینه‌ی سه‌ر به‌ مه‌تینا به‌ چه‌كی قورس حه‌شارگه‌یه‌كی داگیركه‌ران كرایه‌ ئامانج. له‌ ئه‌نجامدا حه‌شارگه‌كه‌ی داگیركه‌ران به‌ته‌واوه‌تی خاپوور بوو و ٣ داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش به‌سه‌ختی بڕیندار بوو. داگیركه‌ران كاتژمێر ١٤:٤٠ خوله‌ك به‌ هه‌لیكۆپته‌ر كۆژراوه‌كانیان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ برد. چالاكییه‌ك بۆ ساڵیادی ڕۆژووی گه‌وره‌ی مردنی ١٤ی ته‌مووز ئه‌نجامدرا".

ژ.ن