گەندەڵییەکی تری بارزانییەکان ئاشکرا بوو
پەرلەمانتاری پێشووی عێراق غالب محەمەد ڕایگەیاند لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دوو جۆر باج لە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر وەردەگیرێت، یەکێکیان بۆ عێراق، ئەویتریان دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی هەرێم.
پەرلەمانتاری پێشووی عێراق غالب محەمەد ڕایگەیاند لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دوو جۆر باج لە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر وەردەگیرێت، یەکێکیان بۆ عێراق، ئەویتریان دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی هەرێم.
لە باشووری کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ گەندەڵییەکانی پەدەکە ئاشکرا دەبێت، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق غالب محەمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گەندەڵییەکی تری بەرپرسانی پەدەکەی ئاشکرا کرد.
غالب محەمەد ڕایگەیاند لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دوو جۆر باج لە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان وەردەگیرێت.
دووپاتی کردەوە باجی یەکەم بۆ حکومەتی عێراق وەردەگیرێت، باجەکەی تر دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی هەرێم و لە هەر ئۆتۆمبیلێک ٢٥ دۆلار وەردەگیرێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی مەسرور بارزانی بە شێوازی جیاواز باج لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، بەڵام تا ئێستا داهاتی ئەم باجانە نازانرێت، کەس نازانێت داهاتی نەوت چەندە کە دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی هەرێمەوە.