گەنجان لە دەربەندیخان نەورۆزیان پێرۆز کرد

لە شار و شارۆچەکەکانی باشوری کوردستان پێرۆزبای جەژنی نەورۆز دەستی پێکردوە. لەو چوارچێوەیەدا گەنجانی وڵاتپاریز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە دەربەندیخان نەورۆزیان پێرۆز کرد.

گەنجانی وڵاتپاریز و ژنانی گەنجی تێکۆشسەر  لە دەربەدنیخان بە کردنەوەی ئاگر و نوسینی ناوی "ئاپۆ" ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان نەورۆزیان پێرۆز کرد و داوایان لە هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بە تایبەتی گەنجان کرد، کە بۆ ڕۆژی ٢١ مانگ ڕوو بکەنە بناری قەندیل لەوێ نەورۆزی بەرخودان و ئازادی پیرۆز بکەن.

هاوکات گەنجان ئاماژەیان بەوەشکرد نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ بەرخودانی مێژووی گەریلا بەرامبەر داگیرکەران، بانگەوازیان لە هەموو گەنجان و گەلی باشوور کرد، کە بە جۆش و خرۆش لە هەموو مەیدانەکان  بەشداری نەورۆزی ئازادی بکەن.

ژ.ت