گەنجان لە مەریوان ٨ی ئادار و لەدایکبوونی زەینەب جەلالیانیان پیرۆزکرد

گەنجانی وڵاتپارێز لە شاری مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چالاکییەک یادی ڕۆژی جیهانیی ژن و ڕۆژی لە دایکبوونی زەینەب جەلالیان ژنە زیندانی سیاسی کوردیان پیرۆزکرد.

سەرەڕای ڕێگرییەکانی رژیمی ئێران لە کار و چالاکییە مەدەنیەکانی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵات، بەڵام خەڵک پێداگرن لەسەر خەبات و تێکۆشانی مەدەنیانە و گوێ لە فشار و سەرکوتەکانی ڕژیم ناگرن.

دوێنێ گەنجانی وڵاتپارێزی شاری مەریوان سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە چالاکییەک، یادی ٨ی ئادار (ڕۆژی جیهانیی ژن) و ڕۆژی لەدایکبوونی ژنە زیندانیی سیاسیی زەینەب جەلالیانیان پیرۆزکردووە. سەرەڕای هەموو سەرکوت و فشارەکانی ڕژیمی ئێران و دەزگا ئەمنییەکانی، لە ڕۆژانی ڕابردوو، هاوڵاتیان و بەتایبەتیش ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین چالاکییان بەبۆنەی ٨ی ئادار بەڕێوەبرد.

ک-ش