گەنجان لە ناوچەى راپەڕین بە رێکخستنی ئاهنگێک بەرخودانی گەریلایان پێرۆز کرد

لە دەڤەری راپەڕین گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەرخودانی گەریلایان لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە رێکخستنی ئاهەنگێک بەرز ڕاگرت و ئەو بەرخودانەیان پێرۆزیان کرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی جەنگی ئازادی، کە پێشتر گەنجانی وڵاتپاریز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ڕایانگەیاندبوو،  لە باخچەی دەروازی قەزای ڕانیە گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر ئاهنگێکی پێرۆزباییان ڕێکخست بۆ پشتوانیکردنی جەنگی خابور و پێرۆز ڕاگرتنی تێکۆشانی گەریلا لە جەنگی زاگرۆس و خابوردا.

ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی دەڤەرەکە بەشداریان لە ئاهنگەکەدا کرد. پەیامی هەریەک لە گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەری تیادا خوێندرایەوە و هاوکات ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەش پیرۆز کرا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش  شەرمەزار کرا، کە بەچەکی کیمیاوی هێرش دەکاتە باشوری کوردستان.

لە درێژەی ئاهنگەکەدا گەنجان پشتیوانی و پشتگیریی خۆیان بۆ بەرخودانی مێژوویی گەریلا دەربڕی و داواشیان کرد، کە گەنجان کۆچ نەکەن و لە بەرامبەردا بەشداری و پشتگیریی گەریلا بکەن و پیلانی داگیرکەر تێک بشکێن.

ژ.ت