ژمارەیەک گەنج بۆ تێکۆشان دژی گۆشەگیری بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد

کۆمەڵێک گەنج بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون گوتیان: "ئیدی نامانەوێت لە ژیانێکی بێ ڕێبەرێتیدا بین. یادی هاوڕێیانمان کە نوێنەری ڕۆحی تێکۆشانی ژنان و گەنجان دەکەن ڕێپیشاندەرمانن."

کۆمەڵێک لە گەنجان رایانگەیاند: "دەبینە پارێزەری ڕیزەکانی گەریلا، کە لە دژی فاشیزم بونیاتنانی ژیانی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی دەپارێزێت، وەک وارگەی ژیانی حەقیقەتی خۆمانی دەبینین." ڕایانگەیاند کە بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون.

گەنجان کە لە چیاکانی کوردستانەوە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و وتیان: "دەیانویست ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبوڵبکەین. نزیکەی ٤ ساڵە بەتەواوی هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆوە بەدەستناهێنرێت. وەک گەنجانی ئاپۆیی، ئیدی ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبوڵ ناکەین. بە ئیرادە و ڕۆحی شەهیدانەوە لە دژی گۆشەگیری ٢٦ساڵە و فاشیزم تێدەکۆشین و ڕوو لە ڕێبەرێتی و چیا ئازادەکانی کوردستان دەکەین."

ژیانێکی لەم شێوە لە ناو سیستەمێکی دڕندەدا قبوڵ ناکەین

گەنجان ئاماژەیان بەوەدا سیستەمی چەوسێنەری فاشیست بۆ لەناوبردنی ڕێبەرێتی و تەڤگەری ئازادی هەموو جۆرە پلانێکی قڕکردن دادەڕێژێت و بەم شێوەیە بەردەوام بوون: "لەبەرامبەر دوژمندا گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا داستانی بەرخۆدان دەنووسنەوە و بە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی تۆڵە دەکەنەوە. لەم قۆناغەدا پێویستە هەموو کەسێک ئەرکی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت. پێویستە گەنجان و ژنان باش لەوە تێبگەن ژیان لە نێو سیستەمی فاشیزمدا ناوی ژیانی لێنانرێت، چونکە فاشیزم جگە لە ژیانێکی کۆیلایەتی هیچی دیکەی نیە بۆمان. ژیانێکی لەم شێوە قبوڵ ناکەین کە هەموو ڕۆژێک مرۆڤەکان و ئیکۆلۆژیا لەناو دەبات."

بیشەنگ، سارا و تۆلهەلدان ڕێنیشاندەرمانن

گەنجان، ڕایانگەیاند یادکردنەوەی هاوڕێیانی شەهیدیان بە ناوەکانی بیشەنگ، سارا و تۆلهەلدان کە نمایندەی ڕۆحی بەرخۆدێری گەنجێتی، ژن و گەنجان دەکەن، وەک ڕێنیشاندەری خۆیان دەبینن و گوتیان: "بە ڕۆحی بەرخۆدێری ئەو هاوڕێیناوە بەشداری ڕێبەرێتی دەبین."

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "وەک گەنجان بەڵێنمان داوە لەگەڵ ڕێبەرێتیدا بژین، دەبینە پارێزەری ڕیزەکانی گەریلا، کە لە دژی فاشیزم، بونیاتنانی ژیانی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی دەپارێزێت، وەک وارگەی ژیانی حەقیقەتی خۆمانی دەبینین. هەر گەنجێک دەیەوێت لە ژیانێکی ئازادی لەم شێوەیەدا بژیت، ئەوا لە چیا ئازادەکاندا جێگەی دەبێتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە هەموو گەنجان و ژنانی گەنج دەکەین کە ئاشنای حەقیقەت بن و بێنە نێو ڕیزەکانی پەکەکە و پاژکەوە! بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین، لەسەر ڕێچکەی بیشەنگەکان، ساراکان و تۆلهەلدانەکاندا ئاگری بەرخۆدان گەشبکەن."