بەیانامەکە لەلایەن دابان محەمەد ئەندامی گەنجانی ولاتپاریزخویندرایەوە
دەقی بەیاننامەکەی گەنجانی باشوری کوردستان
لە دوای راگەیاندنی کەمپینی کەجەکە،بە دروشمی فاشیزم و داگیرکاری بەسە،کات کاتی ئازادییە. لە تەواوی کوردستان و جیھاندا و لە نێوان سەرجەم چینە جیاوازەکانی گەلانی ئازادیخوازدا پێشوازییەکی شایستە لەم ھەلمەتی ئازادییە کرا و چەندین چالاکی لەسەر ئەم دروشمە لە تەواوی جیھاندا ئەنجام درا و سوپای داگیرکەری تورک لە حەفتانین تێک شکێنرا ھەر ئەم ھۆکارانەش وای لە دەولەتی داگیرکاری تورکیا کردوە وەک نابوترین و قێزەونترین درەندەترین و دوژمنی مرۆڤایەتی و ئازادی لە جیھاندا بناسێنرێت
ھەر بۆیە ئەم دەولەتە درندەیە وەکو دواین پەلە قاژەی دەیەوێت بە ھاوکاری حکومەتی عێراقی و پارتی بە کرێگیراوی کارە تەواو نەکراوەکانی چەتەکانی داعش لە شەنگال تەواو بکات و جارێ تر پیاوانی شەنگال سەر ببردرێن و ژنانی شەنگالیش بکاتە کەنیزەک ،ئەوەی ئاشکرایە دەولەتی تورکیا بۆ خۆی کانگای بەرھەم ھێنانی فکر و کرداری داعشە و دوژمنی گەلی کورد و ئازادیە، بەلام ئاخۆ پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن پشکی لەو میراتەی داعش بۆ ماوەتەوە وا دەخوازێت گەلی شەنگال کۆمەلکوژ بکات؟
ئێمە وەکو گەنجانی باشوری کوردستان دلنیایی دەدەین لە ئاست ھێرش بۆ سەر ھەر بستە خاکێکی ئەم وڵاتە بێ دەنگ نامێنینەوە و خاوەن ھەلوێستی تێرکەر دەبین لە بەرامبەر ھەر ھێرش و داگیرکاریەک و خۆمان بە ھاو ڕێگەی ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانەی کە ئێستا لە زیندانەکانی دەولەتی داگیرکاری تورکدا بۆ رۆژی پێنجەمین لە مانگرتندان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی گەلی کوردستان سەرباری ھەموو رێگری و سەختیەکانی زیندان لە پێناو بەژدار بون لە کەمپینی «فاشیزم و داگیرکاری بەسە ،کات کاتی ئازادیە» بەو مۆراڵ و ئیرادە پیرۆزە وە دەستیان کردوە بە مانگرتن لە خواردن و لە زیندانەوە وانەی ئیرادەی ئازاد و خۆراگری گەلی شۆرشگێرمان پێ دەلێنەوە ، ئێمەش بەلێن دەدەین تەواو کەری خەون و ئامانجی ئەوان بین.
ف.ق