گەنجانی چەمچەماڵ داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی بارزانی-یان شەرمەزار کرد
گەنجانی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باشوری کوردستان داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی-یان شەرمەزارکرد.
گەنجانی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باشوری کوردستان داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی-یان شەرمەزارکرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و سوپاکەی بە هاوکاری و ئاسانکارییەکانی پارتی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر باشوری کوردستان دەستپێکردووە، لەبەرامبەر ئەو خیانەتکارییانەدا گەنجانی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باشوری کوردستان لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە بە ناونیشانی، "بنەماڵەی بارزانی دوژمنی ناوخۆیی و دۆستی جەلادەکانی گەلی کورد" و "گەریلا هێز و باوەڕی گەلی باشوورە" دەستیان بە هەڵمەتێک کرد.
گەنجانی چەمچەماڵ لەو چوارچێوەدا بەمەبەستی ئیدانەکردنی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتی بنەماڵەی بارزانی، پۆستەر و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادییان لەناوەڕاستی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان شاری چەمچەماڵ هەڵواسی.