گەنجانی عەفرین کە بەشداری ریزەکانی پەکەکە بوون، بانگەوازیان کرد

گروپێک لە گەنجانی عەفرین راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بۆ تۆڵەسەندنەوە، لەدژی هێرش و دەستدرێژیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەل و خاکەکەمان، بەشداری لە ریزەرکانی پەکەکەدا بکەن."

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەموو رۆژێک بە بەشداری گەنجانی کوردستان بەهێزتر دەبێت. گروپێک لە کچ و کوڕانی عەفرین بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد و راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوی گەنجانی عەفرین بەم شێوەیەیە:

دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیستی تورک، شەڕی قڕکردنی گەلی کورد وەک هەموو جار بەردەوامی پێدەدات. بەم هۆیەوە هەموو رۆژێک بە شێوەیەکی دڕندانە، هێرش دەکاتە سەر ژن، گەنج، گەل و خاکەکەمان. دەوڵەتی فاشیست و قڕکەر، ژن، گەنجان، گەل و هەموو پارچەیەکی خاکی پیرۆزمان شایەنی مردن و قڕکردن دەبینێت. بۆیەش هەموو رۆژێک بۆ ئەم ئامانجە کار دەکات. بۆ سەرکەوتنی ئامانجەکەی هەموو هێز و دەرفەتەکەی وەک ئابۆری، هەواڵگری و سەربازی بەکاردەهێنێت.

لەگەڵ ئەوەی هەموو هێز، دەرفەت و هەموو جۆرە رێبازێکی شەڕی تایبەت لە چیاکانی کوردستان لە بەرانبەر بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلادا بەکار دەهێنێت، بەڵام بێچارە بووە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە رۆحی گەنجێتی ئاپۆیی، هێزی دووەمی ناتۆ تێکدەشکێنێت. بە بەرخۆدان و تێکۆشانی داستانی تۆڵەی چەندین ساڵ لە فاشیزمی قڕکەری تورک دەکاتەوە. سوپاکەیان لەگەڵ هەموو جۆرە تەکنیکێکی سەردەم لە بەرانبەر ئیرادە و رۆحی میلیتانی ئاپۆیی بێچارە بووە.

بە ناوی گەنجانی کورد، لە بەرانبەر ئەم بەرخۆدان و تێکۆشانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئێمەش بڕیارماندا بەرپرسیاری و ئەرکی خۆمان جێبەجێ بکەین. ئێمە بەم باوەڕیە گەیشتن کە تێکۆشان بۆ پاراستنی شکۆ و کەرامەتی گەلی کورد و گەلان، ئەرک و بەرپرسیاری هەموو گەنجانە.

ئازادی رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە بابەتی هەبوون و نەبوونە. ئێمە ژیانێکی بێ رێبەر ئاپۆ وەک بێشەرەفی دەبینین و بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی کوردستان و لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێک و دەستدرێژیەک لەسەر گەلەکەمان و وڵاتەکەمان بە گەریلابوون، بە بەشداریکردن لەناو ریزەکانی پەکەکەدا وڵام دەدەینەوە. لەبەرئەوەی تاکە رێگەی ئازادی و ژیانی شکۆمەندانە گەریلابوونە. بەهۆی ئەوەی گەریلا هێزی پاراستن و فراوانکردنی بەها، شەرەف و شکۆی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتیە.

ئێمە لە ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا کە بۆ ئێمە ژیانەوەیە، بەشداری لە ریزەکانی پەکەکەدا دەکەین. ئێمە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە، دا بە دروشمی 'وەرن بۆ جەنگی ئازادی' بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا دەکەین. لەبەرئەوەی ئەمە جەنگی سەرفرازیە، جەنگی شکۆ و کەرامەتە، جەنگی سەرکەوتن و ئازادی گەلی کوردە. ئێمە بانگ لە گەنجانی کوردستان هەمووان دەکەین کە وەرن بەشداری لە جەەنگی شکۆ، ئازادی و سەرکەوتندا بکەین.

سەرکەوتن بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سەرکەوتن بۆ پەکەکەیە."

ف.ق