گەنجانی هەدەپە پشتیوانیان لە بنەماڵەى شەنیاشار کرد

ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئیستەنبول سەردانی بنەماڵەى شەنیاشاریان کرد، کە نزیکەى ٣ مانگە لە رحا لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ هێنانەدیی دادپەروەری.

چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریی دایە ئەمینە شەنیاشار، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لەلایەن پاسەوانان و خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کۆمەڵکوژکران، لەگەڵ فەریدی کوڕیدا بەردەوامە.

لە رۆژی ٨٥هەمینی ئێشکگرییەکەیاندا لە بەردەم دادگای رحا، ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئیستەنبول سەردانی بنەماڵەى شەنیاشاریان کرد.

دایە ئەمینە شەنیاشار بەسەرهاتی چۆنیەتیی هێرشەکە و کوژرانی هاوسەرەکەی و دوو کوڕی و چالاکی و تێکۆشانیان بۆ هێنانەدیی دادپەرەوەری گێڕایەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە ئادەم یڵماز رایگەیاند، لە هەر  شوێنێک زۆرداری و زوڵم هەبێت ئەوان لەوێ دەبن. راشیگەیاند، تاوەکو دوا هەناسەیان لەگەڵ تێکۆشانی دادپەرەوەرانەی بنەماڵەى شەنیاشارداین.

ژ.ت