گەنجانی هەولێر هێرشی تورکیان شەرمەزار کرد
گەنجان لە بەردەم قەڵای هەولێر کۆبوونەوە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بەهۆی کۆمەڵکەژی زاخۆ شەرمەزار کرد.
گەنجان لە بەردەم قەڵای هەولێر کۆبوونەوە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بەهۆی کۆمەڵکەژی زاخۆ شەرمەزار کرد.
دەوڵەتی تورک لە گوندی پەرەخی زاخۆ کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. ناڕەزایی بەرانبەر کۆمەڵکوژیەکە بەردەوامە.
لە عێراق خۆپیشاندانەکان فراوان دەبن. لە هەمان کاتدا لە باشوری کوردستانیش چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام دەدرێن.
گەنجان لە بەردەم قەڵای هەولێر کۆبونەوە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا بۆ شەهیدان مۆم داگیرسێنران و دروشم لەدژی هێرشی داگیرکەری بەرزکرانەوە.
چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ دوای نوێژی هەینی خۆپیشاندانەکان دەستپێبکرێنەوە. لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان دەکرێت.
ف.ق