گەنجانی مەخمور: بۆ ناسنامە و بوونمان تێدەکۆشین

گەنجانی ئاوارەی کامپی مەخمور سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد و داوایان لە گەنجانی کورد کرد کە شوێنی خۆیان لە ڕیزەکانی گەریلا و تێکۆشانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا بگرن و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و پەدەکە لە ١٧ی نیسان هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر خاکی باشوری کوردستان. گەریلاکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستانهیش هەموو ڕۆژێک لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان گورزی قورس لە دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی دەدەن. گەنجانی ئاوارە لە کامپی شەهید ڕوستەم جۆدی (مەخمور) سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کرد و ڕایانگەیاند، کە پێویستە گەنجان لە ڕیزەکانی گەریلا و تێکۆشانی شەڕی شۆڕشگێڕی گەلاندا جێگەی خۆیان بگرن و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەن.

"ئێمە بۆ ناسنامە و بوونمان دەجەنگین"
 

ئەڤین جۆلەمێرگ ژنێکی گەنجی کامپەکە، هێرشەکانی سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد و وتی: ئێمە لە پڕۆسەی مان و نەمانداین، لەم پرۆسەیەدا بۆ ناسنامە و بوونمان تێدەکۆشین. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیای خوێنڕێژ بە هەموو جۆرە تەکنەلۆژیایەک هێرش دەکات. دەیان جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و ئەمەش بەهاوکاری ناتۆیە. بۆیە ناتوانین بڵێین تەنیا شەڕی کورد و دەوڵەتی تورکیایە. بەرهەڵستییەکی گەورە لە بەرامبەر داگیرکاریدا هەیە، بە تایبەتی لە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجدا. وەک گەنجان پێویستە لە دژی هێرشەکان سەفەربەر ببین. ئەگەر نەتوانین چەک هەڵبگرین، دەبێت لە ناو ماڵ و شەقام و کۆمەڵگەدا دەست بە تێکۆشان بکەین.

"ئامانجی یەکەم دەبێت ڕزگاری جەستەیی رێبەر ئاپۆ بێت"

ئامانجی سەرەکیمان دەبێت ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بێت. لە کەسایەتی ڕێبەرتیدا گۆشەگیرییەکی توند ئاراستەی خاک و بوونی کوردستان دەکرێت. بۆیە وەک گەنجان و ژنانی گەنج دەبێت سەرەتا ڕێبە ئاپۆمان هەبێت. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی فیزیکییەوە لەنێوماندا بێت، دەتوانین بڵێین کە کوردستانێکی ئازاد لەبەرچاو دەگیرێت.

ئەڤین جۆلەمێرگ وتی: "وەک ژنێکی گەنج بانگەوازی من بۆ گەنجان و بەتایبەتی گەنجانی باشوری کوردستان ئەوەیە کە دژی ئەو هێرشانە هەستن شان بە شانی گەریلاکانیاندا شەڕ بکەن."

'سەرکەوتن بەشی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانە'
 

گەنجێکی دیکە بە ناوی موراد ئەنجۆ، بەم شێوەیە هەست و بۆچوونی خۆی دەربڕی و وتی: سەرەتا سڵاو بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەنێرین کە ئەمڕۆ لە مەتینا و ئاڤاشین و زاپ و هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تێدەکۆشن. لە ١٧ی نیسان هێرشێکی گەورە کرایە سەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین. تا ئێستا سەدان فڕۆکە و چەکی کیمیایی و هێزی چەتەکان و چەتەکانی ماڵی بارزان لەو هێرشە قورسانەدا بەکارهاتوون. لە ئێستادا هێرشە داگیرکارییەکان لە دژی تێکۆشانی گەریلا تێکچووە، سەرکەوتن بەشی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانە. ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکان جیاکردنەوەی زاپ و مەتینا و ئاڤاشینە، بەڵام ئامانجەکانیان بەدەست نەهێناوە و خەونەکانیان هەمووی شکستی هێناوە"

'پێویستە هەموو کەسێک بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێری ئامادە بێت'

ئەنجو رایگەیاند کە ئەوان وەک گەنجانی کامپی مەخمور، هەموو کاتێک پشتگیری لە گەریلاکانی ئازادی دەکەن و وتی، " پێویستە هەموو کەسێک بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێری ئامادە بێت. لەو شەڕەدا دوژمن تێکدەشکێنین و ئازادی ڕێبەرتیمان مسۆگەر دەکەین. لەسەر بانگەوازی کەجەکە و کۆمەڵەی گەنجان بە دروشمی ' وەرن بۆ جەنگی ئازادی' بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن."

ف.ق