گەنجانی پرسوس: ئاگری نەورۆز گۆشەگیری دەسوتێنێت

لە ناوچەی پرسوسی پارێزگاری رحا لە باکووری کوردستان گەنجان تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتیان: ئاگری نەورۆز گۆشەگیری دەسوتێنێت.

پێش کردنەوەى ئاگری نەورۆز لە شاری رحا، ئاگری نەورۆز لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی دەورووبەری رحا بە گوڕی و جۆش و خرۆشەوە بۆ پێشوازی لە نەورۆز دەکرێتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا گەنجان لە ناوچەی پرسوس ئاگری نەورۆزیان بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە.

 گەنجان لەسەر زەوییەکە نووسیان "ئاگری نەورۆز گۆشەگیری دەسوتێنێت" و ئاگری نەورۆزیان بەوە کردەوە و بەوەش بە ئاگری نەورۆز پەیامی "ئاگری نەورۆز گۆشەگیری دەسوتێنێت"یان بڵاوکردەوە.

گەنجان لە دەوری ئاگرەکە سەما و گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆیان وتەوە.

ژ.ت