گەنجانی قەڵادزێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گردبوونەوە
گەنجانی قەڵادزێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە و بە خوێندنەوەى راگەیاندراوێک، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەستانەوە.
گەنجانی قەڵادزێ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە و بە خوێندنەوەى راگەیاندراوێک، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وەستانەوە.
لە قەزای قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر گردبوونەوەیەک لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە پارکی قەڵادزێ رێکخرا.
ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان بەشداری گردبوونەوەکە بوون و بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک لەبەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وەستاونەوە.
شیلان عومەر ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان کرد و وتی: "پێویستە گەلەکەمان و ڕێکخراوەکان و حزبەکانمان بزانن، کە پیلانێکی مەترسیدار لە دژی هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان هەیە. دەوڵەتی تورک ئەو پیلانە پیسە بەڕێوەدەبات. هەندێک لە وڵاتانی جیهانیش هاوکاریی دەکەن، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک دژی هێرشەکان بێت.
یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلی کورد و هەموو هێزەکانی کوردستانیەکان لە دژی داگیرکەران گەلی کورد بەرەو سەرکەوتن دەبات. پێویستە هەموو هێزەکانی پێشمەرگە، هەموو گەل و ڕای گشتی لە دژی داگیرکەرانی کوردستان هەڵوێست وەربگرن و ئەرکی نەتەوەیی خۆیان بەجێبهێنن و پشتگیری گەریلاکان بکەن".
ژ.ت