ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان، لە سەیرانگای سەراوی سوبحان ئاغای سەر بە شارۆچکەی سەیدسادق لە باشوری کوردستان، بە ئاهەنگ و گۆرانی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابیان یادکردەوە.
ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان شەهرام گەرمیانی ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و گوتی: "١٥ی ئاب نەك تەنها هەستانەوە و ژیانەوەی نەتەوەیەكە، بەڵكو ژیانەوەی هەموو گەلانی بن دەستە لەناوچەكەدا، ١٥ی ئاب داكوتینی بزماری كۆتاییە لەتابووتی دەوڵەتی تورك، ئەوەتا دوای ٣٩ ساڵ گەلەكەمان لەهەر چوار پارچەی كوردستان بەتەواویی لەسەر پێیەو بەتەواوی هاواری ئازادی بۆ تەواوی گەلانی بندەست دەكات".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، ١٥ ی ئاب ژیانەوەی ژنی ئازاد و کۆمەڵگەی سرووشتییە دژی سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری.
لەکۆتاییدا، بەڵێنیان دووپات کردەوە، تا ئازادی گەلی کورد و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان دەکەن.