گەنجانی ئاپۆیی سنە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە

گەنجانی ئاپۆیی شاری سنە لە بانگەوازێکدا داوایان لە سەرجەم دانیشتوانی ئەو شارە کردووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی ئاگری چوارشەممە سووری، بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پەیمان لەگەڵ شەهیداندا نوێ بکەنەوە.

گەنجانی ئاپۆیی شاری سنە لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوایان لە سەرجەم هاووڵاتیان لەو شارە کردووە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ئاگرکردنەوەی چوارشەممەسووری، بە وتنەوەی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پەیمان لەگەڵ شەهیدان نوێ بکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی گەنجانی ئاپۆیی سنەدا هەروەها هاتووە: "بە ئەرکی خۆمان دەزانین پاڵپشتیی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی و گەریلا قارەمانەکان لە سەنگەرەکانی شەڕ بکەین."

دەقی ڕاگەیەندراوە کە بەمشێوەیە:

بە ناوی خوێنی شەهیدان

گەلە بەشەرفەکەمان لە شاری سنەێ خوێناوی هەروەک ئاگادارن، ڕژیمی داگیرکەری ئێران بە درێژایی ئەم ساڵانە ویستوویەتی بە شەهید کردنی ڕۆڵەکانمان و لە سێدارەدانیان، دەنگی ئازادیخوازیمان کپ بکات. بڵام بە پێشەنگیی گەریلا قارەمانەکانمان  هەمیشە  پێلانە چەپەڵەکانی شکست دەهێنێت.

ئێمەش وەک گەنجانی ئاپۆیی شاری سنە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین پاڵ پشتی برخۆدانی ڕیبەر ئاپۆ لە ئێمراڵی و گەریلا قارەمانەکان لە سەنگەرکانی شەڕ بکەین.

هەر بەم بۆنەوە داوە لە گەلەکەمان لە شاری سنە دەکەین، کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمرۆ لەگەڵ ئاگرکردنەوەی چوارشەمەسووری بێنە سەر شەقامە خوێناویکانی شار و بە وتنەوەی درووشمی ژن،ژیان،ئازادی، پەیمانمان لەگەڵ شەهیدان تازە بکەێینەوە.

گەنجانی ئاپۆیی شاری سنە".

هـ . ب