گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی به ناوی رێناس رێباز بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلا کرد و لە بانگەوازی خۆی بۆ جوانان وتی: دەبێ گەنجان بە بەشدار بوونیان بۆ ناو ریزەکانی گەریلا، خاوەندارێتی لەرێبازی شەهیدان بکەن
باسی لهوهشكرد، مێژووی خۆراگری گەلی کورد لێوانلێوە لە داستان و حەماسەی گیانبازانەی جەوانانی کورد کە هەرگیز ژیانی کۆیلایەتییان پەسند نەکردووە و خەیانەتیان بە خەیاڵی ژیانی ئازاد لە پێناو ئاواکردنی نەتەوەی دیمۆکراتیک و ئازاد نەکردووە. شەهید نرخی هەرە پیرۆزی گەلی کوردە کە وەکو وزەیەک، کڵپە و بڵێسەی ئاگری شۆڕشی کوردستان گەشتر دەکات و دەنگی خۆڕاگری گەلەکەمانی لە هەر چوارپارچەی گەیاندە گوێ رای گشتی جیهان.
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئەرکی سەرەکی جوانان خاوەنداری لە ڕێگای ئەم شەهیدانەیە و بێ دەنگی لە بارودۆخێکی وەهادا هەڵەیێکی مێژووییە".
ئهو گهنجه له چیا ئازادهكانی كوردستانهوه رایگهیاند، "ناوی من ڕێناس ڕێبازە، گەلی ئێمە بە ساڵانە ناو شۆڕش، تێکۆشان و هەوڵدان دایە. دۆژمن ئەنفال، حەلەبچە و جینۆسایدی زۆری بەسەر ئێمەدا هێناوە. زۆر هەڤاڵی ئێمەیان لە سێدارە داوە و بەردەوام دیل وەردەگرن. بە ڕێبازی ترس و تۆقاندن، ئەشکەنجە و بەڵاو کردن مادەی هۆشبەر وەک ڕێبازەکانی شەڕی تایبەت دوژمن دەخوازێت ژییان مان لێ حەرام بکات . پێویستە ئێمەیش بێدەنگ نەبین و لە بەرانبەر ئەم سیاسەتە چەپەڵە هەڵوێستی خۆمان دیاربکەین. منیش وەک گەنجێکی ئەو کۆمەڵگە وەک هەڵوێستەییک لە بەرانبەر دۆژمن ڕێگای گەریلایەتی، فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆم هەڵبژراد و بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا بووم. بانگەوازی من بۆ هەموو گەنجان و هەموو گەلی ئێمە ی وەڵاتپارێز ئەوەیە لە بەرانبەر سیاسەتە چەپەڵەکانی دوژمن خاوەن بڕیار بن و گوێ نەدەنە ڕەش کردنەکان تەڤگەری ئاپۆیی و گەنجان بۆ هەڵبژارتنی ژییانی ڕاست و حەقێقی بەشداری ڕێزەکانی گەریلا ببن".
هـ . ب