گەردەلوولی تویتەریی بۆ گیراوانی ڕۆژهەڵات دەستیپێکرد
دژی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەسەڵاتی ئێران دژبە چالاکوانان و هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستگیرکردنی نزیکەی ١٢٠ کەس، گەرەدەلوولی تویتەری بە هاشتاگی #Free100KurdishActivists دەستیپێکرد.
دژی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەسەڵاتی ئێران دژبە چالاکوانان و هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستگیرکردنی نزیکەی ١٢٠ کەس، گەرەدەلوولی تویتەری بە هاشتاگی #Free100KurdishActivists دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ لەسەر تۆڕی تویتەر، دژی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەسەڵاتی ئێران دژبە چالاکوانان و هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەرەدەلوولێکی تویتەری لەلایەن چالاکوانانەوە بە هاشتاگی #Free100KurdishActivists دەستیپێکرد.
کەمپەینەکە لەیەککاتدا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕۆژهەڵات، باشور، باکور و ڕۆژئاوای کوردستان و ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە گیراوان دەستیپێکرد.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی دەسەڵاتی ئێران دژبە چالاکوانان و هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە ٨ی مانگی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، تا ئێستا نزیکەی ١٢٠ چالاکوان، خوێندکار، ژینگەپارێز و هاوڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون کە چارەنووسی زۆربەیان نادیارە.
ف.ق