خەڵکی ئامەد کە لە سەرلەبەیانیەوە ویستیان بچنە گوندی ئاماڕا بەمەبەستی سەردانی ئەو ماڵەی کە عەبدوڵا ئۆجالان تیادا لەدایکبووە و لەوێ بەشداری پیرۆزبایی بکەن، لە کاتی چوونەدەرەوە لە شار راگیران.
جەندرمە و پۆلیس کە بە شێوەی هەڕەمەکی گەڕان و چاودێری هاتووچۆ دەکەن، سزای داراییان بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلدا سەپاند و چوونە دەرەوەی ئەوانیان ئاستەنگ کرد.
زانرا کە پۆلیسەکان لە هەموو شوێنێک خاڵی چاودێری و پشکنینیان داناوە.
راگەیەندرا کە هەموو بەنزینخانەکان لەسەر رێگەی ئامەد-رحا گەمارۆ دراون و رێگە نادرێت کە پەرلەمانتارانی هەدەپە و جەماوەر کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز بکەن.
هـ . ب