گەریلا بە جۆش و خرۆشەوە لە خواکورک نەورۆزی پیرۆزکرد
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە حەماسەتێکی زۆرەوە نەورۆزی ٢٠٢٢یان لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پیرۆزکرد.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە حەماسەتێکی زۆرەوە نەورۆزی ٢٠٢٢یان لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پیرۆزکرد.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢یان بە جۆش و خرۆشەوە لە خواکورک پیرۆز کرد.
لە خواکورک ئاهەنگی نەورۆز بە مەراسیمێکی سەربازی دەستیپێکرد. گەریلاکان ئاگریان کردەوە و بە دەوری ئاگرەکەدا گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و شاییان گێڕا.
گەریلاکان جەژنی نەورۆزیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد پیرۆزکرد و هەڵسەنگاندنی گرنگیشیان لەبارەی گرنگی نەورۆزەوە کرد.
گەریلاکان ڕایانگەیاند، ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و وتیان: "لە خواکورکەوە تا ئەیالەتی زاپ نەورۆز لە هەموو هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەین، ئێمە گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە دەتوانین لە هەموو هەلومەرجێکی سەختدا کار و تێکۆشان و بەرەنگاری بکەین. ئەم نەورۆزە ئازادیی جەستەیی سەرۆک ئاپۆ و بەرەنگارانی زیندانەکان بە دوای خۆیدا دەهێنێت".
ژ.ت