گەریلا فارقین: ئێمە گورز لە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی دەوەشێنین
گەریلای هەپەگە دڵگەش فارقین ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لەدژی داگیرکەری تورک کرد و وتی، " ئێمە گورز لە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی دەوەشێنین."
گەریلای هەپەگە دڵگەش فارقین ئاماژەی بە بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی لەدژی داگیرکەری تورک کرد و وتی، " ئێمە گورز لە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی دەوەشێنین."
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە سەنگەرەکانی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابووردا جێی خۆیام دەگرن، پەیامی سەرکەوتن دەدەن. گەریلاکان رایدەگەیەنین ئەوان سەردەکەون.
گەریلا دڵگەش فارقین ئاماژەی بە سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری نامرۆڤانە لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دا و وتی، "گۆشەگیریەکی قۆڕس لەسەر رێبەر ئاپۆ سەپێنراوە. ئاکەپە و مەهەپەی دوژمنی مرۆڤایەتی و گەلی کورد، دەیەوێت لە رێگەی گۆشەگیریەوە مرۆڤایەتی بێدەنگ بکات. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان بەرزترین دەنگ و ئابڕۆی مرۆڤایەتیە. بۆیەش فاشیزمی دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا هێرشێکی فراوان دەکاتە سەر مرۆڤایەتی."
'لوتیان لەسەر زەوی رادەکێشین"
فارقین باسی بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و سەرکەوتنە مێژووییەکانی گەریلا کرد و وتی، "لە دوایین چاوپێکەوتندا کە لە رێگەی تەلەفۆنەوە ئەنجامدرا، هەڵوێستی رێبەرتیمان لەدژی گۆشەگیری جارێکیتر دیاربوو کە لە بەرانبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدانێکی گشتگیر پێویستە. بە بەرخۆدانیش سەرکەوتن بەدەست دەهێنرێت.
ئێمە وەک هێزی گەریلا، درێژەپیدەری رێچکە و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆین و لەدژی سیاسەتی شەڕی تایبەت کە هەوڵ دەدات لە رێگەی قسەکردنێکی چەند خولەکی بەرخۆدانی گەلی کورد لەناوببات، تێکۆشانمان فراوان دەکەین. گورزی کاریگەر لە دەوڵەتی تورک و هاوکارانی دەدەین. لوتیان لەسەر زەوی رادەکێشین. لەدژی گۆشەگیری قۆڕس بەرخۆدان دەکەین و هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ بە بناغە وەردەگرین و لە سەنگەرەکانی بەرخۆدان دەگەینە سەرکەوتن."
ف.ق