گەریلا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری خستە خوارەوە
گەریلاکانی هەپەگە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستە خوارەوە. ئەو گەریلایانە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان خستووەتە خوارەوە وتیان: "ئێمە تەکنیکی دوژمنمان تێکشکاند".
گەریلاکانی هەپەگە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستە خوارەوە. ئەو گەریلایانە، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان خستووەتە خوارەوە وتیان: "ئێمە تەکنیکی دوژمنمان تێکشکاند".
گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بە ناونیشانی "هێزەکانمان تەکنیکی دوژمنیان تێکشکاند" بڵاوکردەوە، کە لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە خراوەتە خونارەوە.
لە ڤیدیۆکەدا، دوو گەریلا لە بەردەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەدا ڕاوەستاون و دەڵێن: "هی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە".
ئەو گەریلایە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک پشتی بە فڕۆکەی چاودێری بەستووە و وتی: "ئێمە پێشتر چەندین جار رامانگەیاندبوو، کە تەکنەلۆژیای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دژی گەریلا ناکاریگەرە".
ئەو گەریلایە ڕاشیگەیاند، دەوڵەتی تورک لەم ساڵانەی دواییدا دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ناوچەکانی گەریلا بەکارهێناوە و وتی: "هیچ تەکنیک و تەکنۆلۆژیایەک ناتوانێت رێگری و ئاستەنگی بۆ گەریلا دروست بکات، دەمانەوێت جارێکی تر ئاماژە بەوە بکەین، ئەگەر فڕۆکەی چاودێریی دەوڵەتی تورک هەبێت، ئێمە دوکتۆرین و بیرۆکەی تایبەتی شەڕمان هەیە. هیچ شتێک ناتوانێت لەبەردەم گەریلاکاندا ببێتە رێگر".
لە ڤیدیۆکەدا ئەوەش نیشان دەدرێت، گەریلایەک پارچەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە یەکتر جیادەکاتەوە و ئەوە روون دەکاتەوە، کە هەر بەشێکی فڕۆکە بێفڕۆانکە چۆن و بۆ چی کار دەکات.
ژ.ت