گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل( هەپەگە) جەنگین وەڵات دەربارەی بەنگەوازی" ئاشتی کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ٢٧ شوبات ڕایگەیاندبوو، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) هەڵسەنگاندی کرد. جەنگین وڵات لە سەرەتای قسەکانیدا نەورۆزی لە ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی گەلانی بندەست پێرۆزکرد و بەم شێوەی باسی نەورۆزی کرد: " ئەگەر ئێمە چاو لە ساڵنامەی کوردی بکەین، ئەوە بەدی دەکرێت نەورۆز بە چی شێوازێک پێرۆز دەکرێت. یەکی ئادار وەک سەرەتای ساڵی نوێی پێشوازی لێدەکرێت. هاوکات یەکی ئادار وەک بەهارێکی نوێ و نوێبوونەوەی سروشت دەزانرێت. داستانی کاوەی ئاسنگەریش وەک ڕۆژی ڕزگاری پێرۆز دەکرێت. سەرکەوتنی کاوەی ئاسنگەر وای لە گەلی کورد کرد تا ڕۆژی ئەمرۆمان وەک ڕۆژی بەرخودان پێرۆزی بکەن."
'هەڤاڵ مەزڵوم بیرو باوەڕی کوردانی زیندوو کردەوە'
گەریلا جەنگین وەڵات باسی لەوەکرد کە هاوڕێ مەزڵوم دۆغان بە چالاکی لەبەرامبەر هێزەکانی دەسەڵاتداری ئەو ڕۆژەی مانادارترکرد و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "وەک چۆن کاوەی ئاسنگەر لە بەرامبەر زوحاک سەرکەووت، هەڤاڵ مەزڵومیش بەو شێوە بەرامبەر دەسەڵاتداران سەرکەوت، بیرو باوەڕی کوردانی بەهێزترکرد، هەر لەبەر ئەوەشە نەورۆز بۆ ئێمە گوزارشت لە سەرکەتن دەکات. ئێمە زۆر قوربانیمان داوە بەڵام هەرگیز نەمان هێشت ئاگرەکەمان بکوژێتەوە. لە سایەی قەرەمانان ئاگری نەرونەورۆز گەش و بە گوڕتر بوو."
'ڕیبەر ئاپۆ ئیلهامی ئازادی دایە گەلان'
گەریلا جەنگین وڵات ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو کەس زیاتر گرنگی بەو رۆژانە داوە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "گەلی لە کورد لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بووە خاوەن هێزێکی ستراتیژی. هەم لە بواری سەربازی هەم لە بواری سیاسی، گەلی کورد بە ڕۆڵێکی گرنگ هەڵدەستێت. بێگومان ئەوە تەنها بۆ گەلی کورد نیە بەڵکو بۆ هەموو گەلانی بندەست بووەتە ئیلهامی ئازادی. ڕێبەر ئاپۆ هەموو هەنگاوەکانی لە نەورۆزدا پێشخستوە. هەر لەبەر ئەوەشە نەورۆز بۆ ئێمە زۆر گرنگ و مانادارە. ڕێبەر ئاپۆ بە هەزاران کاوەی ئاسنگەری سەردەمی لە چیاکانی کوردستان دروستکردوە و بەرخودان دەکەن بۆ گەلەکەیان گیانی خۆیان فیدا دەکەن."
بە هەزاران عەگید لە چیاکانی کوردستانن
هەروەها نەورۆز وەک هەفتەی قارەمانی پێناسە دەکرێت. ئەو شەهیدانەی کە لەم مانگە شەهیدبوونە، بۆ ئێمە بوونتە نەخشە ڕیگایەک ئا ئەوەی لەسەری بەردەوام بین. کاتێک ئێمە یادی ئەو ڕۆژە دەکەینەوە دەبێت بە تایبەتمەندی فەرمانداری ئەفسانەیی مەحسوم کۆرکماز (عەگید ) بە بیری بێنینەوە. هەڤاڵ عەگید لە مانگەدا شەهید بوو. شەهیدبوونی هەڤاڵ عەگید بووە هۆکارێک بە هەزاران عەگید لە چیاکانی کورستان سەر هەڵبدەن. ئەگەر ئێمە خاوەنداری لە نەورۆز بکەین سەرەتا دەبێت خاوەنداری لە شەهیدان، کولتوور، زمان و ناسنامەی خۆمان بکەین. من وەک گەریلایکی ئازادی کوردستان هەمیشە ڕێبواری شەهیدانی ڕیگای ئازادی دەبم، ئەنجامەکەی چی دەبێت با ببێت، ئێمە خاوەنداری لە کولتووری پیرۆزی نەورۆز دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی دیکە نەورۆز لە تەواوی شەهیدانی پێشەنگی شۆرش و گەلە وڵاتپاریزەکەمان پێرۆز دەکەم. ئیمە بە ڕێبەرێتی ئازاد نەورۆز شکۆدار دەکەین."