گەریلا لە گارە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە سەربازانی تورکی دا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان چالاکیی لە دژی ئەو سەربازانەى سوپای تورک ئەنجامدا دا، کە لە ناوچەى سیانێ لە گارە خۆیان جێگیرکردبوو.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان چالاکیی لە دژی ئەو سەربازانەى سوپای تورک ئەنجامدا دا، کە لە ناوچەى سیانێ لە گارە خۆیان جێگیرکردبوو.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی گەریلا، هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان بە فڕۆکەى (درۆن) بێفڕۆکەوان لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە ناوچەى گارە چالاکییان ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەکراوە، سەربازانی تورک، کە لە ناوچەى سیانێ لە گارە جێگیرابوون کراونەتە ئامانجی ئەو هێرشەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی گەریلایی ئازادیی کوردستان.
شەڕی لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گارە بەردەوامە.
ژ.ت