گەریلا لە گارێ جەژنی نەورۆزی پیرۆزکرد

لە گارێ کە مانگی شوبات دەوڵەتی تورک تێیدا تێکشکا و بە ناچاری سوپاکەی کشاندەوە، لەو شوێنەدا هێزی گەریلا ئاگری نەورۆزیان کردوە و نەورۆزیان پیرۆزکرد.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەسەر چیای گارێ بە جۆشێکی مەزنەوە نەورۆزیان پیرۆزکرد.

گەریلا بەدەوری ئاگری نەورۆزدا گۆڤەندیان گێڕا و فیشەکی ئاسمانییان تەقاند.

ژمارەیەکی بەرچاو لە گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە بەشدارئ پیرۆزباییەکە بوون.

گەریلا شیلان ئەوەی هێنایەسەر زمان کە نەورۆزی سێهەمینە کە لە هەرێمەکانی گەریلا نەورۆز پیرۆز دەکەم و وتی، " هەستێکی زۆر تایبەتە. " گەریلا شیلان وتی، " مرۆڤ لەم چیایەدا هەست بە ئازادی دەکات."

گەریلا جوودی گولیستانیش وتی، " ئاگری نەورۆز دەبێت هەرساڵ گەشاوەتر بێت. "

گەریلای هەپەگە بۆتان گەرمیانی وتی، " پیرۆزکردنی نەورۆز لە چیاکانی کوردستان بەڕاستی هەستێکی خۆشە." بۆتان گەرمیانی ئەوەی هێنایەسەر زمان کە  لە چوارپارچەی کوردستان و گەریلای عەرەب بەشداری پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە گارێ بوون و وتی، " بۆ شکاندنی گۆشەگیری گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ دەبێت کە ئێمە بەرخۆدان مەزنتر بکەین."

ک-ش