گەریلا لە عەرد وئاسمانەوە سوپای تورکیایان کردە ئامانج
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گارێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە وتی: " بە تووڕەیی دژبە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات گورزی کوشەندەمان لە دوژمن داوە."
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گارێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە وتی: " بە تووڕەیی دژبە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات گورزی کوشەندەمان لە دوژمن داوە."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشی داگیرکاری بۆسەرهەرێمی گارێ و چالاکی گەریلاکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
"زانیاری دەربارەی ئۆپەراسیۆنی سەرهەرێمی گارێ ئاوەهایە:
١١ی شوبات لە بەرەبەیانی و نیوەڕۆدا گەریلاکانی ئێمە لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ٢چالاکییان ئەنجامدا. زانیاری ورد دەربارەی ئەنجامی ئەو دوو چالاکییە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە.
لە ڕۆژی ١٢ی شوبات هێزە داگیرکەرەکان ویستیان لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە سەربازەکانی خۆیان لە ناوچەی سیانێ دابەزێنن. گەریلاکان لە نزیکەوە گورزیان لە هەلیکۆپتەرەکە وەشاند و لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکە ناچاربوو لە ناوچەکە دوور بکەوێتەوە.
ئۆپەراسیۆن لە سەرناوچەی سیانێ-ی هەرێمی گارێ ١٢ی شوباتدا بەرەو چێلکا، کانی ئۆرهان و گەلی کافیا بەرفراوان بووە.
' داگیرکەران کە ناتوانن پێشڕەویی بکەن بە فڕۆکەی جەنگیی ناوچەکە بۆردومان دەکەن.'
سوپای تورک کە لە ئاسمان و زەوییەوە نەتوانێت ئەنجام دەست بخات و ناتوانێت سەربازەکانی خۆی لە ناوچەکە بپارێزێت هێرشێکی ئاسمانی قوورس دەکاتە سەرهەرێمی گارێ. لەو چوارچێوەیەدا لە ١٢ی شوبات کاتژمێر ١٤:٤٥ ٣جاران بەرپێلانی گارێی بۆردومانکرد، کاتژمێر ١٦:٠٠ ٢جاران گردی خێرێ، کاتژمێر ١٦:٢٠ ٣جاران گوندی یەک ماڵان، کاتژمێر ٢١:٣٠ سێ جاران ناوچەی دەشتی کافیا بۆردومانکراوە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا ١٨ جاران گەرێمی گارێ بۆردومانکراوە.
١٢ی شوبات لە کاتی ئێوارەدا داگیرکەران ویستیان بە سەر خەتی سیانێ و چێلکا پیشڕەویی بکەن، هێزەکانی ئێمە ئەوانیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵ و کرانە ئامانجی گەریلاکان. تا ئەو شوینەی کە ڕوون بووەتەوە داگیرکەرێک کوژراوە، ئەوانی تر هەڵهاتوون. دواتر کوژراوەکەیان بە هەلیکۆپتەر لەناوچەکە گواستەوە.
١٢ی شوبات کاتژمێر ٢٢:٢٠ داگیرکەران ویستیان کە بە ٧ هەلیکۆپتەر بکەونە ناوچەی سیانێ. هێزەکانی ئێمە هێرشیان کردەسەریان و ناچار بوون لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.
' لە ئاسمانەوە هێرش کرایە سەر داگیرکەران'
هێزەکانی ئێمە گورزی کوشەندەیان لە داگیرکەران وەشاند و لە عەردەوە سوپای داگیرکەری تورکیایان کردە ئامانج، هەروەها بە پێشەنگایەتی هێزە ئاسمانییەکانی شەهید دەلال لە گارێ لەدژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا.
هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال لە ڕۆژی ١٢ی شوبات لە کاتژمێر ١٤:٣٠ ئەو داگیرکەرانەی کە لە هەرێمی سیانێ جێگیر بوون بە فڕۆکەى (درۆن) بێفڕۆکەوان لە دژی سەربازانی سوپای تورک لە ناوچەى گارە چالاکییان ئەنجامدا.
١٣ی شوبات کاتژمێر ٠٩:٤٥ داگیرکەرانیان لە سیانێ کردە ئامانج، گورزێکی کوشەندە بەر داگیرکەران کەوتووە. لەهەردوو چالاکییەکەدا ژمارەی کوژراوانی سەربازانی سوپای تورک نەزانراوە، بەڵام دوای چالاکییەکە سوپای تورک بە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە کوژراوو بریندارەکانی گواستەوە.
سەرەڕای هێرشی چڕی ئاسمانی سوپای تورک لە ناوچەکە، تکنیکی پێشکەوتووی سەربازی، فڕۆکەی چاودێری، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە تێکۆشان و باوەڕییەکی پۆڵایینەوە شەڕ دەکەن، بە تووڕەیی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات گورزی کوشەندە لە دوژمن دەدەن."
ک-ش