گەریلا لە زاپ بە چەکی قورس چالاکیی لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا
هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان لە ناوچەی زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە چەکی قورس لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان لە ناوچەی زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە چەکی قورس لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛
ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ و رۆژی ٢ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ٠٩:١٠ لە ناوچەی قەڵای بێدەوێ لە ناوچەى زاپ، هێزەکانمان ٢ جار هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. ئەو چالاکییانە لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس ئەنجام دران و بە سەرکەوتویی و وردی لە ئامانجە دیاریکراوەکان درا.
ڕۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم کاتژمێرەکانی ٠٩:٣٥ و ٠٩:٤٠ و ١٧:١٨ و ١٧:٢٠ دا گۆڕەپانی گوندی گوزێی سەر بە ناوچەی گارە، ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردوومان کرا.
ڕۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ و ١ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٣٠ فڕۆکەجەنگییەکان دەوروبەری ئاوی لۆلان لە ناوچەی خواکورک و ناوچەی گردی بەربزێنەی گۆشینە-یان بۆردوومان کرد.
لە ٣١ی کانوونی یەکەم و ١ی کانوونی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکان گۆڕەپانەکانی چیا رەش، کونیشکا و شاخی ئامەد-یان لە ناوچەی زاپ بۆردوومان کرد.
لەو بۆردوومانانەی سوپای تورکی داگیرکەردا هیچ زیانیک بە هێزەکانی گەریلامان نەگەیشتووە".
ژ.ت