گەریلا نیشانشکێنەکان ٤ داگیرکەریان سزا دا

لە ئەنجامی چالاکییە نیشانەشکێنیەکانی گەریلا لە ھەرێمی زاپ، ٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکییەکان ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

٢٨ی ئەیلول، کاتژمێر ١١:٠٥ و ١١:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، دوو جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

٢٨ی ئەیلول، کاتژمێر ١٩:٣٠ و ٢٢:١٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، چالاکیی نیشانشکێنی ئەنجامدران، لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزا دراون. چالاکییەکان لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدران.

٢٨ی ئەیلول، کاتژمێر ٢٠:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە نیشانشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج. داگیرکەرێک سزا درا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

٢٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٠٨:٠٠، ١٢:٠٠، ١٢:٣٠ و ١٤:٣٠، لە ھەرێمی مەتینا، ٤ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی چارچەل.

٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٢٠ و ١٦:٤٠، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ٤ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کرا. هێزەکانمان ٣ جار لە فرۆکە بێفڕۆکەوانەکان ھاتنە دەست.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٢٨ی ئەیلول، جارێک گۆڕەپانی شاخی ھیوا لە ھەرێمی قەندیل، لە لایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.

ھەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و مەتینا تۆپباران کران.

ژ.ن