گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی هێزەکانی گەریلای لە ئاڤاشین بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی هێزەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی کلێسەی ئاڤاشین بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر سزادرابوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکەوە وتی:-

"٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە هەرێمی ئاڤاشین لەدژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی کلێسە چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. لە هەمانکاتدا کامێرایەکی مۆبەس و دوربینێکی جۆری تەلەسکۆپ تێکشکێنران."

ف.ق