گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی لە دژی سەنگەری داگیرکەرانی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە گۆڕەپانی شاخی هەکاری بەرپەرچی داگیرکەران دەدرێتەوە.

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە کە ٣١ی ئایار لە سەنگەری داگیرکەرانیان داوە. لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەسەر ئەو بابەتە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردبووەوە:

" ٣١ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری، هێزەکانیشمان بەرپەرچیان دانەوە. گۆڕەپانی بەرخودانەکە دواتر بە کاتیوشا بۆردومان کرا".

لە دیمەنەکاندا سێ کامێرای چاودێری داگیرکەران لە سەر شاخەکە دەبینرێت، هەروەها دەبینرێت کە سەنگەرەکە کە ژمارەیەکی زۆر داگیرکەری تێدایە لەلایەن گەریلاکانەوە لەناو دەبرێت.

ژ. ن